سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە سەرۆک وەزیران دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە بەرێز مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران.
لە میانی دیدارەکە تاوتوێی بەردڵوامی نەواوکاری کارەکان و پتەوکردنی هاریکاری لە نێوان دەسەڵاتەکانی یاسادانان و جیبەجێ کردن کرا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ببەربەستانەی روبەروی وڵات بۆتەوە لەگەڵ رێگەکانی چارەسەرکردنیان.
هەر لە دیدارەکە تاوتوێی دۆسیەی هەڵبژاردنی پێشوەختە کرا لەگەڵ رێوشوێنەکانی زامنکردنی پرۆسەی هەڵبژاردن و رەخساندنی کەشێکی لەبار بۆ ئەنجامدانی بەشێوەیەک متمانەی دەنگدەر بە ئەنجامەکانی پتەو بکات.
گفتوگۆش کرا سەبارەت بە تاوانەکانی تیرۆر کردن دەرحەق بە چالاکان و نەئکید کرایەوە لەسەر ئاشکرا کردنی ئەو تاوانە و ئەوانەی لە پشتیەوەن بۆ رای گشتی و رەوانە کردنی ئەنجامدەرانی بۆ دادگاو بەرێزیان تەئکیدی کردەوە لەسەر پشتیوانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەزگا ئەمنیەکان بۆ لێکۆڵینەوە لەو تاوانانە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
11 ئایار 2021
11, 2021