ده‌قی وته‌ی به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له كۆنگره‌ی “گریمانه‌یی” له‌ناكاوی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی عه‌ره‌ب
بسم الله الرحمن الرحيم
ٱلَّذِينَ أُخْرِجُواْ مِن دِيَٰرِهِم بِغَيْرِ حَقٍّ إِلَّآ أَن يَقُولُواْ رَبُّنَا ٱللَّهُ ۗ وَلَوْلَا دَفْعُ ٱللَّهِ ٱلنَّاسَ بَعْضَهُم بِبَعْضٍۢ لَّهُدِّمَتْ صَوَٰمِعُ وَبِيَعٌ وَصَلَوَٰتٌ وَمَسَٰجِدُ يُذْكَرُ فِيهَا ٱسْمُ ٱللَّهِ كَثِيرًا ۗ وَلَيَنصُرَنَّ ٱللَّهُ مَن يَنصُرُهُۥٓ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَقَوِىٌّ عَزِيزٌ
صدق الله العلي العظيم
به‌رده‌وامبونی كرده‌وه‌ی دژومنكاری وه‌حشیانه ده‌رهه‌ق به گه‌لی فه‌له‌ستینی، نیشانه‌ی ئابڕوچونه به ناوچاوانی مرۆڤایه‌تییه‌وه، ته‌نها وشه‌ی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین و سه‌ركۆنه بۆ باسكردنی قیزه‌ونی كرده‌وه‌كانی زایۆنی له قودسی شه‌ریف و كه‌رتی غه‌زه و سه‌رجه‌م زه‌وییه‌كانی فه‌له‌ستین به‌س نییه.
ئه‌و كاڵای مردنه‌ی كه رۆژانه ئیسرائیل به‌ره‌و فه‌له‌ستین ده‌یهێنێت، هه‌ر ده‌بێت بدرێته‌وه به سه‌ریداو ئه‌وه‌تا به‌هۆی ئازایه‌تی فه‌له‌ستینیه پاڵه‌وانه‌كانه‌وه سه‌ره‌تاكانی مردنی ئه‌و قه‌واره‌یه به‌رۆكی گرتوه.
زه‌وی داگیركردن و پیسكردنی پیرۆزییه‌كان، ره‌فتارێكی بۆگه‌ن و ره‌گه‌زپه‌رستانه‌و نایاساییه كه ئیسرائیل به‌شێوه‌یه‌كی رۆژانه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن له رێگه‌ی پێشێلكردنی رون و ئاشكرای سه‌رجه‌م په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و به لوتبه‌رزی و تامه‌زۆییه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌و قه‌واره زۆڵه‌وه مافه‌كانی مرۆڤ و له پێش هه‌موشییه‌وه ژیان پێشێل ده‌كرێت.
هه‌روه‌ك به‌ڕێز موقته‌دا سه‌در، سه‌ركرده‌ی عه‌ره‌بی نیشتمانی ده‌ڵێت: جیهان ئاشتی به‌خۆیه‌وه نابینێت و دینه‌كان یه‌كناگرن هه‌نا وڵاتی شه‌ڕ به‌رده‌م بێت له دوژمنكاری و سته‌م و تیرۆری خۆی.
ئه‌و قه‌واره داگیركه‌ره‌و ره‌فتاره دوژمنكارییه‌كانی، سه‌رچاوه‌ی ناسه‌قامگیری هه‌مو ناوچه‌كه‌و بگره جیهانیشه، دوای ئه‌وه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی هێرشیكرده سه‌ر دانیشتوانی هێمنی فه‌له‌ستینی و ده‌ستیدایه تۆقاندن و كۆچپێكردنیان له قودس و هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی ده‌ستپێكردو ژنانیشی گرته‌وه، به لوتبه‌رزیه‌وه ده‌ستیكرد به بۆردومانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له كه‌رتی غه‌زه‌ی ئابڵۆقه‌دراو و روخاندنی ماڵه‌كان و تۆقاندنی دانیشتوانه‌كه‌ی.
له به‌رامبه‌ر ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنه ترسناكه‌ی “تاقمی زایۆنییه‌كان”، بێده‌نگییه‌كی گوماناوی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و پشتتێكردنیش ده‌بینرێت له‌لایه‌ن هه‌ندێك له وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی دۆسته‌وه.
ئێمه كاتێك ئیدانه‌ی ئه‌م قه‌واره داگیركه‌ره‌و كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی ده‌كه‌ین ده‌رهه‌ق به فه‌له‌ستینییه‌كان، پێویسته ده‌ستبه‌جێ واز له داگیركردنی زه‌وی فه‌له‌ستین بهێنێت و ده‌ستهه‌ڵبگرێت له بۆردومانی خاكی فه‌له‌ستین و سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوه‌كانیش ئازاد بكات.
ئه‌مڕۆ ئێمه له عێراق هه‌مومام هاودڵین له‌گه‌ڵ گه‌لی فه‌له‌ستینی دژ به‌و تاوانانه‌ی قه‌واره‌كه ده‌رهه‌ق به ئه‌وان ئه‌نجامی ده‌دات و ده‌ستی برا فه‌له‌ستینیه‌كان له به‌رگریكردن له خۆیان و سه‌پاندنی هاوكێشه‌یه‌كی نوێ له‌سه‌ر زه‌وی ده‌گوشین.
پشتیوانی له حكومه‌تی فه‌له‌ستنیش ده‌كه‌ین بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكی فه‌له‌ستین كه پایته‌خته‌كه‌ی قودس بێت و سه‌روه‌ری ته‌واوه‌تی هه‌بێت به‌سه‌ر سه‌رجه‌م خاكی فه‌له‌ستیندا.
سڵاو بۆ رۆحی جه‌ربه‌زه‌یی و خۆڕاگری و به‌ره‌نگاری ده‌نێرین، چونكه روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی باتڵ راستیه‌كی رونه كه پلانی نه‌خشه‌ی به‌چۆكداهێنانی زایۆنی شكستپێهێناوه، بۆیه لێره به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه دژی هه‌ر زیانگه‌یه‌ناندنێكین به رۆحی به‌ره‌نگاری له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی زایۆنی ده‌ستدرێژیكار به هه‌ر هۆ و پاساوێك بێت، ئه‌وه‌ش ئیسرائیله كه ده‌یبینین وه‌ك ماڵی جاڵجاڵۆكه له ترسی به‌رگریكه‌ران لول بوه به‌سه‌ر یه‌كدا.
هه‌روه‌ك پێویسته هه‌مومان پشتگیری له هه‌ڵوێستی فه‌له‌ستین بكه‌ین به‌تایبه‌ت له دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و هه‌وڵدان بۆ ده‌ركردنی بڕیارێكی نێونه‌ته‌وه‌یی له ئیدانه‌كردنی ده‌ستدرێژییه‌كانتی ئیسرائیل و پابه‌ندكردنی به وه‌ستاندنی دژومنكارییه وه‌حشییه‌كانی و داگیركردنی خاكی فه‌له‌ستین و ئازادكردنی ده‌ستگیركراوه‌كان.
بۆ ئه‌م پشتیوانیه ئێمه زۆر پێویستمان به‌وه‌یه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ریزی یه‌كگرتویی عه‌ره‌بی و ئیسلامی و پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی راستگۆیانه و له هه‌مو رێگه‌یه‌كه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی چڕ‌و پڕ كاربكه‌ین بۆ وه‌ستاندنی دوژمنایه‌تی وه‌حشیانه دژ به برا فه‌له‌ستینیه‌كانمان.
ئێمه له عێراق هه‌مو ئاماده‌ییه‌كمان هه‌یه بۆ پشتیوانی له‌گه‌لی فه‌له‌ستینی به هه‌ر رێگایه‌ك بێت
خودا فه‌له‌ستین بپارێزێت و به‌رگریكاران سه‌ربخات و گورزه‌كانیان بپێكێت و به‌سه‌ر دوژمنه‌كانیان سه‌ریان بخات.
له به‌یاننامه‌ی كۆتایی كۆنگره‌كه.. به‌ڕێز كه‌عبی به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی و به نوێنه‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، داوایكرد له به‌یاننامه‌كه‌دا بانگهێشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی بكرێت بۆ به‌ستنی كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له له‌سه‌ر ئاستی سه‌رۆكه‌كان یان له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه به مه‌به‌ستی به‌دواداچون بۆ ده‌ستدرێژییه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر فه‌له‌ستین، هاوكات له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی جوڵه‌بكرێت بۆ ده‌ركردنی چه‌ند بڕیارێك تا ده‌ستبه‌جێ ده‌ستدرێژییه‌كانی ئیسرائیل بوه‌ستێنرێت.
والسلام علیكم ورحمه الله وبركاته
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢١/٥/١٢