د.بەشیر حەداد جەختی کردەوە لەسەر بەردەوامی ھاوکاری و پشتیوانی عێراق بۆ پرسی فەلەستین و بەدەستھێنانی مافە ڕەواکانیان و کۆتایی ھێنان بە توندوتيژي و داگیرکاری

رۆژی چوارشەممە ٢٠٢١/٥/١٢، دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، نامەیەکی پیرۆزبایی لەلایەن بەڕێز سەعد خەلیل، سەرۆکی کۆمەڵەی دۆستایەتی فەلەستین- عێراقەوە پێگەیشت کە بە بۆنەی ھاتنی جەژنی پیرۆزی رەمەزانەوە ئاراستەی کردبوو.
لە وەڵامی نامەکەی سەرۆکی کۆمەڵەی دۆستایەتی فەلەستین- عێراق، دکتۆر بەشیر حەداد، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێز سەعد خەلیل و گەلى فەلەستین و گەلانی موسڵمان کرد پیرۆزبایی ھاتنی جەژنی رەمەزانی لێ کردن.
لە پەیامەکەدا، حەداد وێڕای دەربڕینی ھاوخەمی و ھاوسۆزی بۆ گەلی فەلەستین له بەرامبەر ئەو ستەمەی لێیان دەکرێت و جەختیشى لەسەر بەردەوامی ھاوکاری و پشتیوانی گەل و حکومەتی عێراق بۆ گەلی دۆستی فەلەستین کردەوە، تاوەکو بە مافە ڕەواکانیان بگەن و کۆتایی بەو توندوتيژييه و داگیرکارییە بێت کە دژیان دەکرێت.

نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنرانی عێراق
١٢ئایاری ٢٠٢١