ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران پیرۆزبایی دەکات بەبۆنەی ساڵیادی یەکیەتی مامۆستایانی کوردستان

ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆرسیروان عەبدوڵڵە سیرینی پێڕۆزباییەکانی پێشکەشکردبەیەکیەتی مامۆستایانی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی پەنجاو نۆیەمی دامەزراندنی یەکیەتیەکەیان .
ئەمینداری گشتی لە برووسکەیەکی پیرۆزباییدا کەبەرزی کردەوەبۆ سەرۆک و ئەندامانی یەکیەتیەکە وە هەموومامۆستایان و وانەبێژان هیوای خۆی دەربڕی بۆئەم توێژەگرنگەبەپێشکەوتن و سەرکەوتن لەنامەپەروەردەیی وفێرکردنەکەیانداوەهەوڵەکانیان کەپێشکەشیان کردووەو پێشکەشیدەکەن لەپێناوی نەوە خوێندەوارو تێگەیشتووەکاندا .
ئەمینداری گشتی ستایشی ڕێڕەوی تێکۆشەرانەو هەولدەرانەی مامۆستا لە هەموو چاخەکانی ڕابووردووداوەڕۆڵی گەورەودەرکەوتوویان لە بزووتنەوە ئازادی خوازیەکانداوئەوشۆڕشانەی کەبەرپابوو لەسەرخاکی کوردستاندالەدژی ڕژێمەستەمکارەکان و دیکتاتۆریەکانی پێشوو .
ئەمینداری گشتی تاکیدی کردەوەلەسەرگرنگی ڕۆڵی مامۆستا لەبنیاتنانی کۆمەڵگایەکی شارستانی و گەشەدار وەدرووستکردنی نەوەیەکی تێگەیشتووبەگوێرەی باوەڕی پەروەردەیی وفێربوون کەبناغەیەکە بۆبەرزبوونەوەو پەرەپێدانی نیشتمان ، نرخیدابە هەوڵەکانیان لەسێبەری ئەم دۆخەی ئێستادا بەتایبەتی لەگەڵ بڵاوبوونەوەی درمی کۆرۆنا .
کەواتە هەزار سەڵاولەیەکیەتی مامۆستایانی کوردستان لە ڕۆژی شکۆدایاندا .
نووسینگەی ڕاگەیاندنی
ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران
شەممە ١٥/٥/٢٠٢١