پەیامی د.بەشیر حەداد، بەبۆنەی یادی (٥٩)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان

بەبۆنەی (٥۹)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، پیرۆزبایی گەرم لە سەرۆک و ئەندامانی سكرتاریەت و تەواوی مامۆستایانی کوردستان دەكەین.
یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە سەرەتای دامەزراندنییەوە داکۆکیکارێکی تەواوی ماف و داخوازییەکانی مامۆستایانی کوردستان بووە، و لە پاڵ ھەوڵەکانیان بۆ بەرەو پێشبردنی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە ھەموو قۆناغەکانی خەباتی رزگاریخوازی کوردستان توانیویانە نەوەیەک پێ بگەیەنن کە گۆشکراو بێت بە بیری نیشتمانی و نەتەوەیی، و بەو پەڕی دڵسۆزییەوە بۆ ئازادی و سەرکەوتنی گەلەكەیان تێ بکۆشن.
لە دوای راپەڕینە مەزنەکەی گەلی کوردستان لە بەھاری ١٩٩١ و ئەو سەختیيانەی کە تووشی میللەتەکەمان ھاتن لە شەڕی نەگریسی ناوخۆوە بگرە تاوەكو شەڕی داعش و دروستبوونی قەیرانی دارایی و بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا، مامۆستایانی کوردستان زۆر بە خەمخۆرانە و دڵسۆزانە بەردەواميیان بە کارەکانیان داوە، و نەیان ھێشتووە پرۆسەی خوێندن لە کوردستان پەکی بکەوێت، کە ئەوەش جێگەی رێز و پێزانینە و ھەمیشە لە بیری گەلی کوردستان دا دەمێنێتەوە.

دووبارە پیرۆز بێت یادی ٥٩ یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان.

د.بەشیر خەلیل حەداد
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
١٥ی ئايار ی ٢٠٢١