لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوە سەرکۆنەی پەلاماردانی خێزانێکی عێراقی لە تورکیا دەکات

یژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوە بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار شێرکۆ میروەیس سەرۆکی لیژنە، سەرکۆنەی ڕوداوی پەلاماردانی خێزانێکی عێراقی دانیشتوی هەرێمی کوردستانی کرد، دەستدرێژی کردنەکە ڕەگەز پەرستانە بووە لەلایەن چەند کەسێکی دانیشتوی شاری مێرسن لەکاتێک دا بەمەبەستی گەشتیاری سەردانیان کردبوو هەوڵی کوشتنیان داوە بە لێدانی بەردو جنێوپێدان وبەهۆی کاریگەری برینەکەیەوە سەرۆکی خێزانەکە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە

هەروەها لیژنە داوای لە حکومەتی تورکیا کرد پەڕاوی لێکۆلینەوە بۆ ئەم ڕوداوە بکەنه‌وە هەموو لایەنەکانی ئاشکرا بکەن وە سزای تاوانباران بدەن
داوایاشی لە نێرده‌ی‌ دیبلۆماسی عێراق کرد بەدواداچون بو ئەم دۆسیە یە بکەن لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار هەتا دەگات بە دادگاو هەماهەنگی بکەن لەگه ڵ حکومەتی تورکیا بۆ دووبارە نه بونەوەی ئەم دەستدرێژی دوژمنکارانەیە بۆ سەر گەشتیارو ئەو عێراقیانەی لەوێ نیشتەجێن کە ڕەنگە لەداهاتوو ڕوو بدەنه‌وە