د.بەشیر حەداد، رەخنە لە شێوازی بەڕێوەبردنی دۆسیەی خزمەتگوزارییەکان لە کەرکووک دەگرێت، و داوا لە حکومەتی فیدڕاڵ دەکات بە پەلە كار بکات بۆ پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری به دانیشتوانی شارەکە
دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕه‌خنه‌ی له خراپی به‌ڕێوه‌بردنی دۆسیه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانی كه‌ركووك گرت به‌هۆی كه‌می خزمه‌تگوزارییه‌كان و پچڕانی به‌رده‌وامی ته‌زووی كاره‌با و كه‌می ئاوی خواردنه‌وه له ژماره‌یه‌ك ناوچه و گه‌ڕه‌كی شاره‌كه، كه هاووڵاتیان به ده‌ستییه‌وه گرفتارن، به تایبه‌ت له وه‌رزی هاوین دا.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران داوایشی له نوێنه‌رانی پارێزگاكه كرد به‌رده‌وام چاودێری كاره‌كانی حكوومه‌تى خؤجييى شارةكه و فه‌رمانگه‌كانی بكه‌ن، و رایگەیاند: “داوا له حكوومه‌تی فیدڕاڵ و وه‌زاره‌ته خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌كه‌ین به‌په‌له چارەسەری کێشەکان بكه‌ن كه به‌هۆی شكستی پارێزگاكه له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان کەڵەکە بوون، هه‌روه‌ها پێویسته بەشە بودجه‌ی پارێزگاكه زیاتر بكرێت بۆ هاوكاریكردنی دانیشتووانی كه‌ركووك كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه به ده‌ست نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان ده‌ناڵێنن سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی شاره‌كه به نه‌وت ده‌وڵه‌مه‌نده”.
حەداد، جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنه مه‌یدانی و كرده‌ییه‌كان كرده‌وه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كان، كه شاره‌كه به ده‌ست كه‌ڵه‌كه‌بوونی پاشماوه‌كانى زبل وخاشاكةوه ده‌ناڵێنێت،كه ئه‌مه‌یش كه‌موكوڕییە‌كی دیكه‌ی لایه‌نی ته‌ندروستییه.
نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
١٧ی ئایاری ٢٠٢١