سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە هاوتا تورکییەکەی پێگەیشت

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە بەرێز مستەفا شنتوب سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی تورکیا پێگەیشت.
لەمیانی یەیوەندییە تەلەفۆنییەکە تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات کرا لەگەڵ پتەوکردنی هاریکاری هاوبەش و کاراکردنی هەماهەنگی هاوبەش لە نێوان پەرلەمانتاران بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو بەربەستانەی کە رووبەرووی ناوچەکە بۆتەوە لە پێناو بەدیهێنانی سەقامگیری.
هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە تاوتوێی پرسی فەلەستین و دوا پێشهاتەکانی کرا و هەردوولا تەئکیدیان کردەوە لەسەر خستنەگەڕی هەموو هەوڵە دیبلۆماتییەکان لە پێناو کۆتاییهێنان بە دەستدرێژیەکانی قەوارەی داکیرکەر دژ بە گەلی فەلەستین و گرنگی پشتیوانی پەرلەمانی نێودەوڵەتی و ئیسلامی لە پرسی فەلەستین.
بەرێزیان تەئکیدی کردەوە لەسەر هەڵوێستی نەگۆری عێراق لە پرسی فەلەستین و پشتیوانی لە هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بە دەستدرێژییەکان بۆ سەر گەلی فەلەستین و تەئکیدی کردەوە لەسەر ئەوەی کە کاتی ئەوە هاتووە هەڵوێست و بۆچوونەکان یەکبخرێن لە نێوان وڵاتانی ناوچەکە بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکیەکان و ئاماژەی بە گرنگی کاری هاوبەش کرد بۆ پشتیوانی لە پرسی فەلەستین.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
17 ئایار 2021



انت تتصفح موقع الدورة النيابية الرابعة. للانتقال الى الدورة الحالية انقر هنا

X