پیرۆزبایی كه‌عبی به‌بۆنه‌ی هه‌ژده‌هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی رۆژنامه‌ی‌ (سه‌باح)ه‌وه‌

بەبۆنەی‌ هه‌ژده‌هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی رۆژنامه‌كه‌تانه‌وه‌، رۆژنامه‌ی‌ سه‌باح، جوانترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی‌ ستافه‌كه‌ی‌ ده‌كه‌ین ده‌كه‌ین كه‌ بۆنه‌یه‌كه‌ له‌سه‌ر دڵی عێراقییه‌كان به‌ گشتی‌ و میدیاكان به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت ئازیزه‌، رۆژنامه‌كه‌ی‌ ئێوه‌ له‌ دامه‌زراندنییه‌وه‌ به‌ هه‌وڵی ژماره‌یه‌ك له‌ كادیری رۆژنامه‌وانی توانیویه‌تی ببێت به‌ سومبولێكی دیاری رۆژنامه‌وانی عێراقی.

هاوكات پێشمان خۆشه‌ ئاماژه‌ به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ بكات له‌ میدیای عێراقیدا هاتوه‌ته‌ ئاراو له‌سه‌ر ئاستی جیهان له‌ بواری خێرا گواستنه‌وه‌ی‌ هه‌واڵ و پیشه‌ییبون و راستگۆیی و بێلایه‌نی بوه‌ به‌ نمونه‌. له‌ ئێستادا له‌ بواری ئازادی راده‌ربڕین و رۆڵگێڕانی میدیای‌ راسته‌قینه‌، كه‌ توانستی‌ ره‌خنه‌و لێپێچینه‌و هاوبه‌شی كارای هه‌بێت له‌ پته‌وكردنی بنه‌ماكانی‌ دیموكراتی له‌ وڵاته‌ ئازیزه‌كه‌مان، شاهێدی بۆ عێراق ده‌درێت.

ئه‌گه‌ر به‌رخۆدانی ئێوه‌ نه‌بوایه‌، كه‌ میدیا عێراقی پۆلێك شه‌هیدی روسپی داوه‌و به‌خوێنیان رێگایان به‌ره‌و دروستكردنی ده‌وڵه‌ت وه‌رچه‌رخاند؛ ئه‌م پێشكه‌وتنانه‌ نه‌ده‌هاتنه‌ ئارا.

به‌ هه‌مان شێوه‌ بانگهێشتی سه‌رجه‌م كادیری رۆژنامه‌كه‌ی‌ ئێوه‌و سه‌رجه‌م میدیا عێراقییه‌كان ده‌كه‌ین هه‌وڵی زیاتر به‌گه‌ڕبخه‌ن له‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی، كه‌ مه‌ترسییه‌كه‌ی‌ هیچ كه‌متر نییه‌ له‌ مه‌ترسی تیرۆر و هه‌موشمان ئومێده‌وارین به‌ كۆششی رۆڵه‌كانی‌ ئه‌م وڵاته‌ رۆژێك سه‌ربكه‌وین.

هاوكات ئه‌م بۆنه‌یه‌ ده‌قۆزینه‌وه‌ تا روی دوعامان له‌ خوا بكه‌ین بۆئه‌وه‌ی‌ سه‌ركه‌وتوبن و زیاتر به‌ره‌و پێش بڕۆن و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی میدیاش بخاته‌ به‌ر ره‌حمی فراوانی خۆی و بیانخاته‌ به‌هه‌شتی به‌رینه‌وه‌.

حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق

١٦ی ئایار 2021