سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە هاوتا ئێرانییەکەی پێگەیشت

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەبەرێز محەمەد باقر قالیباڤ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای شورای کۆماری ئیسلامی ئێران پێگەیشت و هەردوولا پیرزباییان لە یەکتر کرد بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز و هیوایان خواست خوای گەورە بیکاتە مایەی ئاسایش ئارامی بۆ هەردوو وڵات.
هەر لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە تاوتوێی دوا پێشهاتەکانی پرسی فەلەستین کرا و گرنگی هەوڵی زیاتری پەرلەمانەکانی ئیسلامی بۆ وەرگرتنی هەڵوێستێکی جدی ئەوەی پەیوەندی بە دۆخی فەلەستینەوە هەیە و بەرێز قالیباڤ بانگێشتی عێراقی کرد بۆ بەشداری لە کۆبونەوەیەکی نائاسایی کە کۆماری ئیسلامی ئێران میوانداری دەکات بۆ لیژنەی فەلەستین لە یەکێتی ئەنجومەنی وڵاتانی ئەندام لو رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی بۆ گفتوگۆ سەبارەت بە توانای دیبلۆماتی پەرلەمانی بۆ پشتیوانی لە پرسی فەلەستین و دیاریکردنی ئاستێکی بەپەلە بۆ دەستدرێژییەکانی قەوارەی داگیرکەر دژ بە گەلی فەلەستین.
بەرێزیان لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە تەئکیدی کردەوە لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی عێراق دەرحەق بە پرسی فەلەستین و ئاماژەی بە هەڵوێستی فەرمی جەماوەری عێراق کرد لە پشتیوانی بۆ گەلی فەلەستین و هەروەها پشتیوانی لە پرسی فەلەستین لە سەرجەم ناوەندە عەرەبی و ئیسلامی و نێودەوڵەتییەکان.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
18 ئایار 2021