لەمیانی دیداری لەگەڵ جێگری باڵیۆزی میسر لە بەغداد..کەعبی: ستایشی هەڵوێستی میسر دەکات لە پشتیوانیکردنی پرسی فەلەستین

ئەمڕۆ سێ شەممە ١٨ ئایاری ٢٠٢١، بەڕێز حەسەن کەریم کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، لەنوسینگەی تایبەتی خۆی پێشوازیکرد لە حازم شۆربەجی جێگری باڵیۆزی میسر لە بەغداد.

کەعبی ستایشی هەڵوێستی حکومەت و گەلی میسری کرد لەبەرامبەر گەڵی فەلەستین و، ئەو تاوانکارییە ئاشکرایەی لەلایەن قەوارەی زانیۆنیزمەوە ڕوبەڕوی دەبێتەوە، کە دەیان هاوڵاتی قودسی ئاوارەکردوەو لەناویبردون و، بۆردومانی کوێرانەی کەرتی غەزە دەکات.

بەڕێزیان دەستپێشخەری میسری بەرزنرخاند لە کردنەوەی سنوری وشکانی لەگەڵ شاری غەزەو، پێشوازیکردن لەبریندارانی فەلەستینی و چارەسرکردنیان، هەروەها ڕۆڵی دیاریشیان لەچارەسەرکردنی قەیرانەکە، جەختیشیکرد لەوەی پێویستە سەرجەم وڵاتانی عەرەبی پشتیوانی لە پرسی یەکەمی عەرەب بکەن کە مەسەلەی “فەلەستین”ە، تا ئەوکاتەی داگیکرنی خاکی عەرەبیمان لە فەلەستین کۆتایی پێدێت.

هەر لەو دیدارەدا باس لە بایەخی کرانەوەی ئابوری کرا لەنێوان عێراق و میسر، لەوبارەیەوە جێگری باڵیۆز جەختی لە گەشەکردنی قەبارەی هاوکاری بازرگانی نێوان بەغدادو قاهیرە کرد، هەروەها قەبارەی وەبەرهێنانیش، ئاماژەی بەخواستی هەردولاش کرد بۆ فراوانکردنی لەقۆناغی داهاتودا، هەروەها تاوتوێی ڕێگاکانی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرا.

نوسینەگەی ڕاگەیاندنی

جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
١٨/٥/٢٠٢١