د.بەشیر حەداد، بەدواداچوون بۆ کێشەی ئافرەتێکی شاری کەربەلا لە نەخۆشخانەیەکی ھەولێر دەکات و ھەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەی دەدات

دوای ئەوەی رۆژی سێشەممە ٢٠٢١/٥/١٨، نووسینگەی دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاگادار کرایەوە لەوەی کە ئافرەتێکی شاری کەربەلا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ھەولێر بەھۆی ئەوەی نەیتوانیوە خەرجی نەخۆشخانەکە دابین بکات، رێگری لێ کراوە لە نەخۆشخانە بچێتە دەرەوە، بۆ چارەسەر کردنی ئەو بابەتە، دکتۆر بەشیر حەداد، پەیوەندی بە وەزیری كار وکاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی فیدڕاڵییەوە کرد و داوای لێکرد بە دەم کێشە و گرفتی ئەو ئافرەتەوە بچن و كێشەکەی بۆ چارەسەر بکەن.
وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بەڵێنی داوە کە بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەدواداچوون بۆ کێشەی ئەو ئافرەتە بکەن و ھەوڵی چارەسەر کردنی بدەن.
لە ھەمان کاتدا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند:”ئێمە وەکو نوێنەری تەواوی ھاووڵاتیانی عێراق و پەرۆشیمان بۆ بەدەمەوەچوونی کێشەی ھاووڵاتیان بەو کارە ھەستاوین و بەردەوامیش دەبین لە بە دواداچوونمان بۆ ئەو کارە مرۆڤانەیە تاوەکو لە رێگەی لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە کێشەکەی چارەسەر بکرێت.”

نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
١٨ی ئاداری ٢٠٢١



انت تتصفح موقع الدورة النيابية الرابعة. للانتقال الى الدورة الحالية انقر هنا

X