سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە سەرۆکی لیژنەی بەرگری نیشتمانی و هێزە فەرەنسیەکان لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ شەممە پێشوازی کرد لە خاتوو فرانسوا دۆماس سەرۆکی لیژنەی بەرگری نیشتمانی و هێزە فەرەنسیەکان لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە و شاندی یاوەری.
لە میانی دیدارەکە گفتوگۆ سەبارە بە پتەوکردنی پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان هەردوو پەرلەمان و کارا کردنی لیژنەکانی هاورێیەتی و پتەوکردنی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوو وڵات کرا لەگەڵ هاریکاری لە بوارەکانی ریشەکێش کردنی تیرۆر و وەبەرهێنان.
هەر لە میانی دیدارەکە بەرێزیان تەئکیدی کردەوە عێراق پێویستی بە هەوڵی نێودەوڵەتی هەیە بۆ دوبارە ئاوەدانکردنەوە و سەقامگیری و ئاماژەی بە گرنگی هەوڵەکانی فەرەنسا کرد لە پشتیوانییەکانی بۆ عێراق لە بواری ئابوری و وەبەرهێنان و داوای لە کۆمپانیا فەرەنسییەکان کرد وەبەرهێنان لە عێراقدا بکەن لەسەرجەم بوارەکان.
لای خۆیەوە سەرۆکی لیژنەی بەرگری نیشتمانی و هێزە فەرەنسیەکان لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە خواستی وڵاتەکەی نیشاندا بۆ پتەوکردنی هاریکاری لەگەڵ عێراق و بەردەوامی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و بانگهێشتی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی فەرەنسای رادەستکرد تا مانگی داهاتوو سەردانی فەرەنسا بکات.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
22 ئایار 2021