سه‌رۆكی لیژنه‌ی لاوان و وه‌رزش چاوی كه‌وت به ژماره‌یه‌ك له یاریزانان و راهێنه‌رانی ژماره‌یه‌ك له هه‌ڵبژاردنه‌كانی وه‌رزشه جۆراوجۆره‌كان
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22-5-2021 عه‌باس علێوی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی لاوان‌و وه‌رزش سه‌ردانی كۆمه‌ڵگای وه‌رزشی له وه‌زاره‌تی لاوان و وه‌رزش كردوه‌و چاوی كه‌وتوه به كادیرانی مه‌شق و یاریزانانی ژماره‌یه‌ك له هه‌ڵبژارده‌كانی وه‌رزشه جۆراوجۆره‌كان.
علێوی له نزیكه‌وه گوێبیستی ئاماده‌كارییه‌كانی كادیرانی مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی تۆپی پێ بوه كه له ئاماده‌كاریدایه بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانیه‌تی عه‌ره‌ب و بڕیاره له وڵاتی مه‌غریب به‌ڕێوه‌بچێت و له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ڵبژارده‌كه‌و راهێنه‌رانه‌وه زانیاری پێدرا له‌سه‌ر ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه، كه ژماره‌یه‌ك یاریزانی گروپی 2006ی له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق له خۆگرتوه.
سه‌رۆكی لیژنه ستایشی كادیرانی مه‌شقی كرد له پای ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌یده‌ن بۆ گه‌یاندنی بیرۆكه‌ی مه‌شق و راهێنانه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای ته‌كنیكی یاریزانه‌كان.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا په‌رله‌مانتار عه‌باس علێوی، چاوی به كوڕ‌و كچه یاریزانه‌كانی گۆڕه‌پان و مه‌یدان و ده‌زگای مه‌شق كه‌وت و له‌لایه‌كی تریشه‌وه چاوی كه‌وت به هه‌ڵبژارده‌ی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یه‌كێتی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان كه له ئاماده‌كاریدایه بۆ به‌شداری له ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ.
په‌رله‌مانتار عه‌باس علێوی جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی زیادكردنی مه‌شقه‌كان كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئامانجی دڵخواز و به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و مه‌دالیایانه‌ی كه شه‌قامی وه‌رزشی چاوه‌ڕێیه‌تی به‌تایبه‌ت دوای ئه‌و ژماره باشه به‌رزانه‌ی كه پاڵه‌وانانی یه‌كێتی خاوه‌ن پێداویستییه‌كان له خۆسازدانی یارییه‌كانی هێزدا به ده‌ستیانهێناوه، به هه‌مان شێوه پێداگری و هیمه‌تی یاریزانه‌كانی له‌سه‌ر سوربون بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجام له ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ به‌رز نرخاند.
له هه‌مان چوارچێوه‌دا، سه‌رۆكی لیژنه پێشوازیكرد له ستافی مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی ژنان بۆ تۆپی پێ.
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن
2021/5/22