ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی دەکات لەپیرۆزبایی کاران بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە

ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆر سیروان عەبدوڵڵەسیرینی بەیانی ئەمڕۆ لەنووسینگەکەی خۆیدا، پێشوازیکرد لەکۆمەڵی پیرۆزبایی کاران لەبەڕێزی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە ،وە خانمان و بەڕێزان و هەردووجێگرەکانی ئەمینداری گشتی و بەڕێوەبەرەگشتییەکان وەسەرۆکەکانی بەشەکان و فەرمانبەران وبەرپرسەکان لە پاراستنی ئەنجومەنی نوێنەران پیرۆزبایی وڕێزیان پێشکەشکرد بەم بۆنە گوڵاویەوە،داوایان خواست بۆبەڕێزی بەپێشکەوتن وسەرکەوتنی .
لەلای خۆیەوەئەمینداری گشتی دڵسوزترین پیرۆزبایی و ڕێزلێنانی پێشکەشکرد بەهەمووان بەبۆنەی جەژنی بختیاریەوە،داوای لەخودای بەرزوبەتواناکرد کەڕۆژوویان وئێشکگریان قبووڵ بکات وەئەم بۆنەیەدڵخۆشکارە بۆهەموان دووبارەببێتەوە وەعێراقی خۆشەویستیش ئەمن وئاسایش وسەقامگیری وتەندرووستی ولەشساغی پێبدرێت .
نووسینگەی ڕاگەیاندنی
ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران
یەکشەممە ٢٣/٥/٢٠٢١



انت تتصفح موقع الدورة النيابية الرابعة. للانتقال الى الدورة الحالية انقر هنا

X