سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی فەلەستین دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەکشەممە پێشوازی کرد لە بەرێز ریاز مالیکی وەزیری دەرەوەی فەلەستین و شاندی یاوەری.
لە دیدارەکە تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات و دوا پێشهاتەکانی کێشەی فەلەستین کرا، لەگەڵ ئەو دەستدرێژیانەی دەکرێتە سەر گەلی فەلەستین لەلایەن قەوارەی زایۆنی داگیرکەر.
هەر لە میانی دیدارەکە بەرێزیان تەئکیدی کردەوە لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی عێراق دەرحەق بە پرسی فەلەستین بەو جۆرەی زامنی پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین بکات کە پایتەختەکەی قودس بێت لەگەڵ هەوڵەکانی عێراق لە وەگەڕخستنی توانا دیبلۆماتی و پەرلەمانییەکانی بۆ پشتیوانی لە پرسی فەلەستین بەوجۆرەی ئاستێک بۆ دەستدرێژییەکانی قەوارەی داکیرکەر دابنێ لە دژی گەلی فەلەستین.
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی فەلەستین سوپاس و پێزانینی خۆی نیشاندا بۆ هەڵوێستی فەرمی و جەماوەری عێراق دەرحەق بە روداوەکانی قودس و پشتیوانی لە گەلی فەلەستین لە ناوەندە عەرەبی و ئیسلامی و نێودەوڵەتییەکان، سڵاوی بەرێز مەحمود عەباس سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستینیشی گەیاندە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هاوکات بەرێزیان لەرێی وەزیری میوانەوە سڵاوی بۆ سەرۆک و سەرکردایەتی فەلەستین نارد.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
23 ئایار 2021