د.بەشیر حەداد، پێشوازيی له پ د. موحسن عەبدولحەمید كرد

رۆژی دووشه‌ممه‌ 24/5/2021 دكتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە شاری بەغدا، پێشوازيي کرد لە پ د.موحسن عەبدولحەمید، ئەمینداری گشتی پێشووی حیزبی ئیسلامی عێراقی، و سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی حوکم.
لە دیدارێکدا چەندیدن بابەتی گرنگیان تاوتوێ کرد کە تایبەت بوون بەم قۆناغەی ئێستا و رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە ئەمنیی و تەندروستییەکان و دواگۆڕانکارییە سیاسییەکان لە گۆڕەپانی عێراق و کارەکانی ئەنجومەنی نوێنەران لەم وەرزەی ئێستای یاسادانان.
لە گوتەیەکدا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران تیشکی خستە سەر پێویستی ھاوکاری و ھەماھەنگی نێوان لایەنەکانی ناو پرۆسەی سیاسی و ھێزە نیشتمانییەکان و تەواوی پێکھاتەکانی کۆمەڵگە بۆ تێپەڕکردنی قەیرانەکان و رەخساندنی پشتیوانی بۆ گەشەپێدان و سەقامگیری لە وڵات و گرەنتی كردنى شایستە دەستورییەکان بۆ تەواوی پێکھاتەکان.

نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
دووشەممە ٢٤ ئایاری ٢٠٢١