له دیداری وه‌فدی عێراق له‌گه‌ڵ دو وه‌فدی ئوردنی و جه‌زائیری.. كه‌عبی: پێویسته هه‌ڵوێستێكی یه‌كگرتو و بڕیارگه‌لێك له ئاست ئه‌و تاوانانه‌دا بێت كه قه‌واره‌ی زایۆنی ده‌رهه‌ق به فه‌له‌ستینییه‌كان ئه‌نجامیداوه وه‌ربگرین
بەڕێز حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌رۆكی وه‌فدی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی به‌شدار له كۆبونه‌وه‌كانی یه‌كێتی ئه‌نجومه‌نه‌كانی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی كه ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه 24 ئایار 2021 له تارانی پایته‌ختی ئێران رێكخرا، جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه ژماره‌یه‌ك رێنمایی و بڕیار وه‌ربگیرێن، كه له ئاستی ئه‌و تاوانه قێزه‌ونانه‌دا بێت قه‌واره‌ی زایۆنی داگیركه‌ر ده‌رهه‌ق به رۆڵه‌كانی فه‌له‌ستین ئه‌نجامیداوه.
ئه‌م جه‌ختكردنه‌وه‌ی به‌ڕێز كه‌عبی، له میانی ئه‌و دیدارانه‌دا هات كه وه‌فدی عێراق له په‌راوێزی كۆبونه‌وه‌ی باسكرا‌و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له وه‌فدی ئوردنی به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز حوسه‌ین حه‌راسیس و سەرۆکی وه‌فدی جه‌ڤائیری و سه‌رۆكی فراكسیۆنی گردبونه‌وه‌ی ئومه‌ی جه‌زائیری به‌ڕێز عه‌لی جرباع و وه‌فدی یاوه‌ری ئه‌نجامیدا به ئاماده‌بونی باڵیۆزی عێراق له تاران.
له میانی دیداره‌كه‌دا كه‌عبی وتی، گه‌لانی وڵاتانی ئیسلامی و عه‌ره‌بی و وه‌ك كێشه‌ی یه‌كه‌م له كێشه‌ی فه‌له‌ستین ده‌ڕوانن، بۆیه لێره‌دا گرنگه رێكه‌وتن له‌سه‌ر هه‌ڵوێستێكی یه‌كگرتو و رون و راشكاو له رێگه‌ی كۆبونه‌وه‌كانی یه‌كێتیه‌كه بێته ئاراوه.
هاوكات به‌ڕێزی ته‌ئكیدی له یه‌كخستنی هه‌ڵوێسته ره‌سمییه‌كان و هه‌ماهه‌نگی هه‌وڵه‌كان كرده‌وه له نێوان سه‌رجه‌م په‌رله‌مانه‌كانی وڵاتانی به‌شداربو بۆئه‌وه‌ی هانی حكومه‌ته‌كان له وڵاتانی ئیسلامی بدرێت تا رۆڵی گه‌وره‌و هه‌ڵوێستی زۆرتر شێرگیرانه بنوێنن له رێگه‌ی گرتنه‌به‌ری میكانیزمه دیبلۆماتییه‌كانه‌وه به مه‌به‌ستی دروستكردنی فشار له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و دادگای نێوده‌وڵه‌تی و دروستكردنی لیژنه‌ی به‌دواداچونی راستییه‌كان و ناساندنی كرده‌وه‌كانی قه‌واره‌ی زایۆنی وه‌ك تاوانی جه‌نگ و دژ به مرۆڤایه‌تی و ئاشكراكردنی ره‌فتاره نائه‌خلاقییه‌كانی دژ به گه‌لی فه‌له‌ستینی.
به هه‌مان شێوه له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا باس له سروشتی په‌یوه‌ندییه عه‌ره‌بی-عه‌ره‌بیه‌كان و رێگه‌كانی پته‌وكردنی له مه‌ودای په‌ره‌دان به قه‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی دیبلۆماسی و هاوكاری په‌رله‌مانی و په‌ره‌دان به قه‌باره‌ی هاوكاری ئابوری و بازرگانی و رۆشنبیری و ئاڵوگۆڕی پسپۆڕی له سه‌رجه‌م چوارچێوه‌كاندا له‌رێگه‌ی دروستكردنی لیژنه‌ی هاوكاری دولایه‌نه‌ی هاوبه‌ش كه كار به ئاراسته‌ی گرێبه‌ستی هاوبه‌ش و رێكه‌وتننامه‌كان بكات تا قه‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك به‌هێز بكات له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی عه‌ره‌بیمان بێت.
له كۆبونه‌وه‌ی تایبه‌تی یه‌كێتی ئه‌نجومه‌نه‌كانی وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی، كه بۆ تاوتوێی ده‌ستدرێژییه‌كانی قه‌واره‌ی زایۆنی له‌سه‌ر گه‌لی فه‌له‌ستینی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له تارانی پایته‌ختی ئێران به‌سترا، وه‌فدێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌عبی و به ئه‌ندامێتی هه‌ریه‌كه له په‌رله‌مانتاران عه‌بدولحسێن موسه‌وی و شێركۆ محه‌مه‌د ساڵح و حسێن یه‌ساری و ماجید عه‌زاب وائیلی و فه‌یسه‌ڵ عیساوی به‌شداربون.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٤ی ئایار ٢٠٢١