کەعبی داوا لەوڵاتانی ئیسلامی دەکات بایکۆتی ئەو وڵاتانە بکەن هاوکاری ئابوری لەگەڵ قەوارەی زایۆنیزم دەکەن

وتەی عێراق کە سەرۆکی وفدی پەرلەمانیی بەڕێز حەسەن کەریم کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە کۆبونەوەی یەکێتی ئەنجومەنەکانی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی پێشکەشیکرد، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤- ئایاری ٢٠٢١ لە تارانی پایتەختی ئێران بەڕێوەچوو، دەنگدانەوەیەکی فراوانی لێکەوتەوە لەنێو وفدەکانی وڵاتانی ئیسلامی بەشدار، کە بەشێکی زۆری داواکارییەکانی بونە ڕاسپاردەی کۆتایی کۆبونەوەکە.
بەڕێز کەعبی سەرۆکی وەفدی عێراق لە وتەکەیدا داوای لە نەتەوەیەکگرتووەکان کرد بڕیاری پابەندکەر بۆ سەرکۆنەکردنی دوژمنکاریی زانیۆنیزم بۆ سەر قودس و غەزەو ناوچەکانی تری فەلەستین دەربکات و فشار بخاته سەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ناساندنی هێرشەکانی زایۆنیزم بە تاوانی جەنگ بەهۆی پێشێلکردنی سەرجەم پەیماننامه و عورفە بڕیار لێدراوەکانی نەتەوە یەكگرتوەكان و ئەنجومەنی ئاسایش و، قەرەبوکردنەوەی تەوای ئەو زیانانەی بەر گەلی فەلەستین کەوتووە بەهۆی ئەو دوژمنکارییانەوە.
بەڕێزى جەختیشی لەسەر پێویستی دادگایيکردنی تاوانبار ناتانیاهۆو چەتەکانی کرد بەپێی ئەو یاساو پەیماننامانەی دادگای نێودەوڵەتی پیادەی دەکات لەبەرامبەر ئەو تاوانانەی دژ بەگەلی فەلەستین ئەنجامیداوە، داواشیکرد پەیوەندییە ئابورییەکان لەگەڵ قەوارەی زەوتکەر و وڵاتانی پشتیوانی دابڕێژرێتەوە لەڕێی بایکۆتکردنی بەروبوم و شتومەکەکانی و مامەڵەی دارایی و بازرگانی لەگەڵ ئەو وڵاتانە.
هەروەها بەڕێزی ئاماژەیکرد بە بابەتی سودوەرگرتن لە ئامرازەکانی ڕاگەیاندن و پێگەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی بۆ پێناسەکرنی مافی فەلەستینییەکان و قەبارەی دوژمنکارییەکان، سەرزەنشتی هەڵوێستی لاوازی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و دامەزراوە مافپەروەرە جیهانییەکانی کرد لەبەرامبەر قەبارەی نەهامەتی و ئازاری فەلەستینییەکان، هاوکات داوای لە پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئیسلامی کرد کاربکەن بۆ دروستکرنی ڕای ناخۆیی و ئیقلیمی و نێودەوڵەتی بۆ داواکردنی مافەکانی گەلی فەلەستین و ڕەتکردنەوەى هەڵوێستی حکومەتە پیلانگێڕەکان و پێشلکردنی مافە ئینسانی و شەرعییەکان.
هەروەها داواشیکرد کاری پەرلەمانیی لەوڵاتە ئیسلامی و عەرەبیەکاندا چالاکبکرێت بۆ پابەندکردنی لایەنی حکومی بۆ نەگرتنەبەری هیچ هەڵوێستێکی تایبەت بە کێشەی فەلەستین کە پەیوەستبێت بە پرسی ئاشتەوایی و ئاسایکردنەوە لەگەڵ قەوارەی زایۆنیزم بەبێ وەرگرتنی ڕای پەرلەمانەکان و، دەرفەت ڕەخساندن بۆ فرانبونی نوێنەرایەتی دبلۆماسی فەلەستینی لەسەر ئاستی جیهان بۆ ڕۆڵگێرانێکی بنیاتنەرانە لە بواری سیاسەتی نێودەوڵەتی لەبەرژەوەندی فەلەستین، هاوکات کەمکردنی ڕۆڵی دبلۆماسی قەوارەی زایۆنیزم بەپێی جۆرو پلەی نوێنەرایەتی لەهەر وڵاتێک.

جگێری یەکەم جەختیکردەوه لەوەی كه بەهەموو توانایەکەوە كار دەكات بۆ هەڵگرتنی گەمارۆی ستەمکاری سەر غەزە و ئامادەکاریکردن لەڕووی ئابوری و دارایی و لۆجستی بۆ دستپێکردنی هەڵمەتێکی فراوانی بنیاتنانەوەی ئەو وێرانکاریەی بەسەر غەزەو ناوچەکانی تری فەلەستین هاتووە، لەگەڵ دامەزراندنی ناوەندی لێکۆلینەوەی تایبەتمەند لەولاتە ئیسلامییەکان و بایەخدان بە پێشخستنی چەندایەتی چۆنایەتی و زانیاریی ئەو ناوەندانە بۆ ئەوەی بە ئەرکی دیاریکراوەی خۆی هەستێت بۆ دەوڵەمەندکردنی هۆشمەندی گشتی بە ڕای دروست و ئاڕاستەکردنی ململانێکان لەگەڵ قەوارەی زایۆنیزم بە ئاراستەیەکی تەندروست.

ڕۆژی دووشەممە ٢٤- ئایاری ٢٠٢١ لە تارانی پایتەختی ئێران کۆبونەوەی نائاسایی یەکێتی ئەنجومەنەکانی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی/لیژنەی فەلەستین ڕێکخرا.

کارنامەی کۆبونەوەکەدا وتەی محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئیسلامی ئێران و وتەی محەمەد قورەشی نیاس سەرۆکی خولی پێنجەمی کۆنگرەی یەکێتییەکەو، وتەی نوێنەری دەوڵەتی فەلەستینی سەبارەت بە دواین پێشهاتەکان لەسەر گۆڕەپانی فەلەستینی لەخۆگرتبوو، هاکات وتاری وەفدە بەشداربووەکان تایبەت بوو بەکارهێنانی توانا دبلۆماسیی و پەرلەمانییەکان بۆ پشتیوانیکردنی گەلی فەلەستین ستەملێکراو و دانانی کۆتاییەکی دەستبەجێ بۆ ئەو کوشتارو لەناوبردنی بەکۆمەڵەی قەوارەی زایۆنیزم ئەنجامیدەدات.

عێراق بە وەفدێکی پەرلەمانی باڵا بەسەرۆکایەتی حەسەن کەعبی و، ئەندامێتی بەڕێزان پەرلەمانتار شێرکۆ محەمەد ساڵح سەرۆکی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەو، پەرلەمانتار حسێن یەساری سەرۆکی لیژنەی ئەوقاف و، پەرلەمانتار ماجد عەزاب وائلی و پەرلەمانتار فیسەڵ عیساوی لەلیژنەی دارایی و بەڕێز نەسیر عەبدولمحسین باڵیۆزی عێراق لە تاران و بەڕێز محەمەد ئەبوبەکر بەڕێوبەری فەرمانگەی ڕاگەیاندن بەشداریکردووە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٤/٥/٢٠٢١