لیژنەی دارایی میوانداری چەند پارێزگارێک دەکات
لیژنەی دارایی بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتارد.هەیسەم جبوری و بەئامادەبوونی ئەندامەکانی ئەمڕۆ شەممە ٢٩/٥/٢٠٢١، میوانداری ژمارەیەک لە پارێزگارەکانی کرد بۆگفتوگۆ لە پلانی وەبەرهێنانی پڕۆژە نوێیەکان لەپارێزگاکاندا وە دابەشکردنی تەرخانکراوە داراییەکان کەبۆیان دانراوە لە بودجەی ٢٠٢١ .
پارێزگارەبەڕێزەکان لە کۆبوونەوەکەداکەلەبارەگای لیژنەی دارایدابەستراباسێکی دوورودرێژیان پێشکەشکرد ئەوەی تایبەتەبەپڕۆژەکانی پارێزگاکان کەسەربەئەوانەو دابەشکردنی تەرخانکراوە داراییەکان کەدانراون بۆپڕۆژەبەردەوامەکان و نوێیەکان .
هەروەهالیژنەکەتاوتوێیکرد لەبابەت دانەدواوەکان لەئەنجومەنی وەزیرانەوە سەبارەت بەبودجەی ئەمساڵ، سەرەڕای تاوتوێکردنی ئەوڕاپۆرتەی کەلیژنەکەئامادەی کردووەلەبابەت پڕۆژەی یاسای زامنکردنی کۆمەڵایەتی و خانەنشینی بۆکرێکارەکان وەکۆتایی هێنان بەدەرکردنی ڕێنماییەتایبەتەکان بەیاساکەوە کەدەخرێتە سەرخشتەی کارەکانیان لەدانیشتنەکانی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەراندا.
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٢٩ی ئایاری ٢٠٢١