له دیداری له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عێراق.. كه‌عبی: چاودێری نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، په‌یامی دڵنیاییه بۆ گه‌ل
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ته‌ئكیدی له‌وه‌كردوه‌ته‌وه، كه چاودێری نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، په‌یامی دڵنیاییه بۆ گه‌ل، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، كه حكومه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره ده‌توانێت ئیداره‌ی دۆسیه‌ی هه‌ڵبژاردن و ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان بدات و پارێزگاری ئه‌منی له ده‌نگده‌ران و به‌شدارانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتو بكات.
ئه‌مڕۆ به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ئاماده‌بونی ئاڵا تاڵه‌بانی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن چاوی به ئهنگیبیۆرگ سولرون گیشلادوتیر، جێگری نوێنه‌ری ئه‌مینداری گه‌شتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و وه‌فدێكی یاوه‌ری كه‌وتوه‌و تاوتوێی ئاماده‌یی و ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌م به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتویان كردوه.
له دیداره‌كه‌دا كه‌عبی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه “حكومه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره ده‌توانێت ئیداره‌ی دۆسیه‌ی هه‌ڵبژاردن و ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان بدات و پارێزگاری ئه‌منی له ده‌نگده‌ران و به‌شدارانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتو بكات. بانگهێشتی هێزه سیتسییهكانیشی كردوه له‌گه‌ڵ حكومه‌ت هاوكار بن بۆ ره‌خساندنی كه‌شێكی گونجاو به‌مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنه‌كان له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا دور له هه‌ر توندوتیژی و گومان دروستكردنێك و پابه‌ندبن به به‌نده‌كانی به‌ڵگه‌نامه‌ی شه‌ره‌فی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه كه له‌لایه‌ن نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان دانراوه تا ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێت له‌سه‌ر ئاستی پابه‌ندبونی هه‌مو قه‌واره‌كان له پێناو ده‌سته‌به‌ری كه‌شێكی گونجاو بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان”.
ئه‌وه‌شی وتوه: “له به‌رده‌م گه‌لی عێراقدا ده‌رفه‌تێكی گه‌وره هه‌یه بۆ گۆڕینی ئه‌م واقیعه‌ی ئێستا به‌ره‌و باشتر و پارێزگاری له پرۆسه‌ی دیموكراتی له رێگه‌ی به‌شداری فراوان له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی كه بڕیاره له 10ی تشرینی یه‌كه‌می داهاتو به‌ڕێوه‌بچێت” و ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، كه چاودێریكردنی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌ڵبژاردنه‌كه “په‌یامێكی دڵنیاییه بۆ گه‌ل كه ده‌توانێت به‌ره‌و به‌شدارییه‌كی به‌رفراوان هانیان بدات و متمانه بدات به هاوبه‌شانی سیاسی به‌وپێیه‌ی پاكی و بێگه‌ردی هه‌ڵبژاردنه‌كان و بێلایه‌نی بپارێزێت و گومان له‌سه‌ر ده‌رهاویشته‌كانی دروست نه‌بێت”.
هاوكات به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌عبی باسی له‌وه كرد كه “ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له كۆی رێسا فهراههمكهرهكانی به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردن بوه‌ته‌وه له واده‌ی پێشوه‌ختی خۆیدا، جه‌ختیشی له‌سه‌ر پێویستی به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتو كردوه‌ته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی باشتر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوتر تا به‌شێوه‌یه‌كی پاك و بێگه‌رد بهڕێوهبچێنت به‌تایبه‌ت كه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه چاودێری ده‌كرێت”.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه گیشلادوتیر، ته‌ئكیدی له پشتیوانی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانی بۆ حكومه‌تی عێراق و كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان كردوه‌ته‌وه به مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌رجه‌م پێداویستیه یاساییه‌كان و پێشكه‌شكردنی هاوكاری و راوێژی ته‌كنیكی له پێناو سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و گره‌نتی شه‌فافیه‌ت و پاك و بێگه‌ردی پرۆسه‌كه”.