کەعبی سەرەخۆشی لەکۆچی دوایی مالک دۆهان حەسەن وەزیری دادی پێشوتری عێراق دەکات

بەڕێز حەسەن کەریم کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ شەممە ٢٩ی ئایاری ٢٠٢١ سەرەخۆشی لە کۆچی دوایی وەزیری دادی پێشوتری عێراق بەڕێز مالک دۆهان حەسەن کرد.

کەعبی لەدەقی پرسەنامەکەدا دەڵێت”بە دڵێکی پڕ لەئیمان و ڕەزامەند بە فەرمان و قەدەری خوای گەورەو، بە خەمێکی زۆرەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری کۆچکردو و ، دامەزراوەی دادوەریی عێراقی دەکەین بە بۆنەی کۆچی دوایی دکتۆر مالک دۆهان حەسەن” خوا لێخۆشبێت، بەهۆی لێکەوتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەخوای گەورە داواکارین بیخاتە ژێر سایەی بەزەیی فراوانی خۆی و سەبوری و ئارامیش ببەخشێت بەکەسوکارو خۆشەوستانی.

کۆچی د. دۆهان خەسارەتێکی گەورەیە بۆ کەسایەتییەکی یاسایی و نیشتمانپەوەرو خۆڕاگر، ڕۆڵیمان لەیادە لە دژایەتیکردن ڕژێمی دیکتاتۆری و هەوڵ و هیمەت و خەمخۆری بەردەوامی لە پارێزگاریکردن لەپرۆسەی دیموکراتی لەوڵات.

وانا لله وانا اليه راجعون

نوسینگەی ڕاگەیاندنی

جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠٢١/٥/٢٩



انت تتصفح موقع الدورة النيابية الرابعة. للانتقال الى الدورة الحالية انقر هنا

X