کەعبی و باڵیۆزی میسر جەخت لەسەر پێویستی یەکخستنی هەڵوێستەکان دەکەن لەبەرامبەر پرسە چارەنوسسازەکان لەناوچەکە

بەڕێز حەسەن کەریم کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ یەک شەممە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢١ لەنوسینگەی تایبەتی خۆی، پێشوازیکرد لە بەڕێز وەلید ئیسماعیل باڵیۆزی میسر لەعێراق و وەفدێکی هاوڕێی، بۆ تاوتوێکردنی دواین پێشهاتەکانی تایبەت بە کاروباری عەرەبی و نێودەوڵەتی و، تاتوێکردنی کۆمەڵێک دۆسیەی جێی بایەخی هەردوو وڵات.

هەردوولا جەختیان لەسەر یەکخستنی هەڵوێستەکانیان کردەوە لەسەر ئاستی حکومی و پەرلەمانیی لە پەیوەست بەو پرسە چارەنوسسازانەی ڕوبەڕوی ناوچەکە دەبێتەوە لەسەر هەموشیانەوە پرسی فەلەستین، هاوکات کەعبی ستایشی هەڵوێستی قاهیرەی کرد لەپشتیوانی گەلی فەلەستین.

کەعبی بە بایەخەوە باسی لە پێویستی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی کرد بەتایبەت لەبواری ئابوری و وەبەرهێنان و ڕۆشنبیری و بنیاتنانی شارەکان و کەرتی نیشتەجێکردن و پاڵاوتگەو، هاوشانیشیان ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆرو، سود وەرگرتن لە ئەزمونی میسر لەکەرتی گەشەپێدان بەوپێیەی میسر بووەتە پێشەنگ لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی و ئیقلیمی، بەگرنگیشی زانی پەیوەندییەکان لەبابەتی ئاسنکاریکردنی پێویست بۆ خوێندکاران و هاوڵاتیانی نیشتەجێ و بازرگانان توندوتۆڵبکرێن.

لای خۆیەوە باڵیۆزی میسر پشتیوانی تەواوی وڵاتەکەی بۆ ئاسایش و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی عێراق و، پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەنێوان هەردوو وڵات دەربڕی، ئەوەشی بەکاری لەپێشینەی حکومەت و گەلی میسر ناوبرد.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی

جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠٢١/٥/٣٠