دامەزراوەی ئەلعەراقە قه‌ڵغانی داهێنانی پێشكه‌ش به جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد
رۆژی دووشەممە2021/5/31، دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە شاری بەغدا،پێشوازی کرد لە شاندێکی دامەزراوەی ئەلعەراقە بۆ کەلتوور و گەشەپێدان بە سەرۆکایەتی د.عەلا عەبدولخالق مەندەلاوی.
لەدیدارێک دا چەندین بابەتی گرنگ تاوتوێ کران کە تایبەت بوون بە پاڵپشتی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ پەرەپێدانی چالاکییەکانيان بە مەبەستی بەردەوامی گەشەپێدان له بواره جياجياكاندا.
شاندی میوان به ناوی دامهزراوهکەیانەوە قه‌ڵغانی داهێنان و جیاوازیيان پێشكه‌ش به جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد به هۆی ڕۆڵی دیاریان له دامه‌زراوه‌ی یاسادانانی خولی ئێستای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
حەداد له میانی قسه‌كانیدا جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی به‌رده‌وامی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له نێوان ڕێكخراوه‌كانی کۆمەڵگەی مه‌ده‌نی و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرده‌وه به ئامانجی به‌هێزكردنی ڕۆڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له پیاده‌كردنی ئه‌ركی یاسادانان و چاودێری له میانی لیژنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و فه‌رمانگه تایبهتمهندهكانییهوه.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ستایشی ڕۆڵی دامه‌زراوه‌ی ئهلعهراقهی بۆ ڕۆشنبیری و په‌ره‌پێدان به‌رز نرخاند له جێبه‌جیكردنی پڕۆژه‌كانی په‌ره‌پێدانی مرۆیی و ڕۆشنبیری و ئه‌نجامدانی چالاكی و كۆنگره و بڵاوكراوه و توێژینه‌وه زانستییه‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ ڕاهێنانی فه‌رمانبه‌رانی زانستی له میانی سه‌ندیكای گشتی ڕاهێنه‌رانی عێراقی به پێی پێوه‌ر و به‌ها پیشه‌یی و جیهانییه‌كان.
مەندەلاوی خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و دیداره و گفتوگۆكان له پێناو پێشخستنی ئاسۆی هاریكاری له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و جێبه‌جێكردنی پڕۆگرام و چالاكییه هاوبه‌شه‌كان بۆ بوژانه‌وه‌ی دۆخی ڕۆشنبیری و په‌ره‌پێدانی توانا و وزه‌ی گه‌نجان و پێشخستنی لێوهشاییان به ئامانجی خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگه به شێوه‌یه‌كی گشتی.
نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
٣١ ئایاری ٢٠٢١