لیژنەی دارایی پەڕلەمانی میوانداری لەپاڕێزگارەکانی بەغداو میسان دەکات ودەیەوێت میوانداری دوو وەزیریش بکات

لیژنەی دارایی پەڕلەمانی بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار د.هەیسەم جبووری وبە ئامادەبوونی ئەندامەکانی وژمارەیەک لەئەندامانی لیژنەپەڕلەمانیەکانی تریش لەنێوزنجیرەیەک لە کۆبوونەوەکان کەلەگەڵ پارێزگارەکاندا دەیبەستێت ، ڕۆژی دووشەممە ٣١/٥/٢٠٢١ ، میوانداریکردلەپارێزگاری بەغدامحەمەد جابرعەتا وە میسان عەلی دوای،بۆ تاوتوێ و وردبوونەوەلە پلانە وەبەرهێنانەکانی پارێزگارەکان.
لیژنەی دارایی جەختی کردەوەلەسەر پێویستی بەدیهێنانی دادپەروەری لەدابەشکردنی پڕۆژەکان بەسەر کەرتەکانداوبەگوێرەی ڕێژەی نیشتەجێکان لەهەموو پارێزگایەکدا، ولیژنەکە تاوتوێیکردلەپڕۆژەی گەشەپێکردنی بەردەمەکانی بەغدای پایتەخت وەتەرخانکردنی بڕی ٥٠ملیار دیناربۆدرووستکردنی ڕێگای کەڕاڕە ــ بەسمایە .
لەلایەکی ترەوەلیژنەداراییەکە داوای میوانداری کردنی کرد لە وەزیری گەنجەکان ووەرزش سەبارەت تەرخانکراوەکانی وەزارەت لەسایەی ئالەنگاریەکانی داهاتووبۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی، جگەلەداوای میوانداری لەوەزیری شارەوانیەکان وکارکردن ونیشتەجێکردن وئاوەدانی وەبەڕێوەبەری گشتی ڕێگاوبانەکان سەبارەت بەهاوشانی وڤورساییەکانی ڕێگاکان .
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٣١ئایاری٢٠٢١



انت تتصفح موقع الدورة النيابية الرابعة. للانتقال الى الدورة الحالية انقر هنا

X