بەمەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندی دوو قۆڵی لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی لە باڵیۆزی جۆرجیا دەکات

بەرواری ٢٦/ ئایار/ ٢٠٢١ ڕێکەوتی چوارشەمە بەڕێز شێرکۆ میروەیس سەرۆکی لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی لە باڵیۆزی جۆرجیا لە عەمان بەڕێز زازا کاندیلاکی کرد لەسەردانێکیدا بۆ عێراق بەمەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندی دوو قۆڵی لە نێوان عێراق و جۆرجیا .

لە میانی چاوپێکەوتنەکەدا کە لەبارەگای نوێی لیژنەکە بەڕێوەچو باس لە چالاککردنی لیژنەی دۆستایەتی پەرلەمانی کرا باڵیۆزی جۆرجیا لیستێکی لە لیژنەی دۆستایەتی جۆرجی پێشکەش کرد کە بەم زوانە دوای هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی جۆرجیا پێش ٦ مانگ لەمەوپێش پێکهێنراوە و هەروەها باس لە میکانیزمی چالاککردنی کاری هەماهەنگی لە نێوان هەردوو وڵات کرا .

لەلای خۆیەوە سەرۆکی لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوە ئاماژەی بە کێشەی نیشتە جێبونی خۆێندکارە عێراقیەکان و کار ئاسانی پێدانی ڤیزای چونەژورەوەی کرد .

ولەو بارەیەوە باڵیۆزی جۆرجیا ڕونی کردەوە حکومەتی وڵاتەکەی کار بۆ کەمکردنەوەی ئاستەنگەکان دەکات کەدێتە بەردەم خوێندکار و دانیشتوە عێراقیەکان بە دۆزینەوەی چارەسەرێک بگونجێ لەگەڵ پابەندبونی جۆرجیا بە یاساکانی یەکێتی ئەوروپا تایبەت بە چونە ژورەوەی جۆرجیا ، و لای خۆیەوە سوپاسی هەڵوێستی دۆستانەی عێراقی کرد بە پشتگیری کردنی جۆرجیا هەوڵەکانی بەرز نرخاند بە ڕاگرتنی هاوسەنگی لە ناوچەکە لەسەر ئاستی هەرێمایەیەتی و نێودەوڵەتی .