دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد پیرۆزبایی له سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی دادگەری ئیسلامی دەکات

بەڕێزان/ سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی دادگەری ئیسلامی
بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆمەڵی دادگەری ئیسلامی، پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و تەواوی ئەندام و لایەنگرانی حیزبەکەتان دەکەین و ھیوای سەرکەوتن و سەرفرازیتان بۆ دەخوازین.
کۆمەڵی دادگەری ئیسلامی وەکو حیزبێکی ئیسلامی سیاسی و بەپێی ئەو بەرنامە و سیاسەتەی کە بۆ کارکردن لە پرۆسەی سیاسی عێراق و ھەرێمی کوردستان ھەیەتی، توانیویەتی رۆڵێکی باش و کاریگەر بگێڕێت.
ھیواخوازین بۆ داھاتووش لە ھەرێمی کوردستان وەکو ئۆپۆزسیۆنی چالاک و گاریگەر، و لە عێراقیش ھاوکارێکی باشی لایەنە کوردستانیەکان بێت تاوەکو پێکەوە بتوانین دەستکەوتەکانی ھەرێمی کوردستان بپارێزین و دەستکەوتی زیاتریش بۆ گەلەکەمان بە دەست بھێنین.

دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
31ی ئایاری 2021