لیژنەی دارایی میوانداری لەبەڕێوەبەری گشتی بانقی ڕافیدەین و پیشەسازی دەکات

لیژنەی دارایی بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار د.هەیسەم جبوری وئامادەبوونی ئەندامەکانی، رۆژی سێشەممە١/٦/٢٠٢١، میوانداریکردلەبەڕێوەبەری گشتی هەردووبانقەکانی ڕافیدەین وپیشەسازی بەڕێز بلال سەباح بۆتاوتوێکردن لەکێشەکان وگرفتەکان کەبەرەوڕووی ئەودووبانقەدەبنەوە .
لیژنەداراییەکەلەمیانی کۆبوونەوەکەداکەلەبارەگاکەیدابەستراگوێبیست بووبۆ دەرکەوتووترین ئەوگرفتانەی کەبەرەوڕووی کاری بانقی ڕافیدەین دەبنەوە،کە بەڕێوەبەری بانقکە جەختی لەسەرئەوەکردەوەکەکێشەکان هەیەلەڕێنماییەتایبەتەکانی وەزازەتی داراییدابەرامبەر بانقەکە کەکاری خراپی کردووەلەسەربەجێهێنانی کارەکانی .
لیژنەداراییەکەجەختی لەسەر پێویستی پێداچوونەوەی سیستەمی بانقی ودارایی عێراقی کردەوەبۆگۆڕانی واقعی ئابووری وڵات ،هەروەها گفتوگۆیکردلەسەرچەند پێشنیارێک وەکودامەزراندنی دەستەیەکی دارایی تایبەتی کە خاویی کارکردن لەبانقەکاندا نەهێڵێت وەمتمانەی هاوڵاتیەکان بەسیستەمی دارایی عێراقی بگەڕێنێتەوە و هانیان بدات بەوەبەرهێنانی نەختینەکانیان بەڕێگایەکی ڕاستدا.
هەروەهالیژنەی دارایی پەڕلەمانی داوایکردبە درووستکردنی لیژنەیەکی سەرەتایی بەسەرۆکایەتی جێگری سەرۆکی لیژنەکە موسەناسامەڕایی بۆ پێگەیاندنی پێشنیاری یاسایەک بۆهەموارکردنی بانقەکان یان پێشنیاری یاسایەک بۆدامەزراندنی دەستەیەکی دارایی تایبەتی سەربەخۆلەوەزارەتی دارایی،بەمەرجێک لیژنە سەرەتاییەکەڕاپۆرتەکەی لە ماوەی دووهەفتەدا پێشکەش بکات .

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١ی حوزەیران ٢٠٢١



انت تتصفح موقع الدورة النيابية الرابعة. للانتقال الى الدورة الحالية انقر هنا

X