لیژنه‌ی نه‌وت و وزه له‌گه‌ڵ به‌رپرسان له وه‌زاره‌تی نه‌وت و پۆلیسی وزه، تاوتوێی كاری كارگه‌كانی نه‌وتی ئۆكسیدهكراو و ڕێگریكردن له به قاچاخبردنی نه‌وتی ڕه‌ش ده‌كات
ڕۆژی سێشه‌ممه 16 / 2 / 2021 ، لیژنه‌ی نه‌وت و وزه به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی و به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی لیژنه‌كه میوانداری حوسێن تالب به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان و عه‌لی وارد به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی هونه‌ری هاوتا له‌گه‌ڵ لیوا غانم ئه‌لحوسێنی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی وزه‌و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌فسه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی كرد.
لهوكۆبوونهوهدا تاوتوێی دابینكردنی نه‌وتی ڕه‌ش به كارگه‌كانی قیری ئۆكسیدهكراو و ئه‌دای ئه‌و كارگانه كرا
هه‌روه‌ها به‌ڕێزان سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌كه كۆمه‌ڵێك پرسیار و داوای ڕونكردنه‌وه‌یان كرد له‌مه‌ڕ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ده‌گیرێته‌به‌ر بۆ دابینكردنی نه‌وتی ڕه‌ش به كارگه‌كانی نه‌وتی ئۆكسیدهكراو و ڕێگرتن له به قاچاخبردنی و هه‌روه‌ها ڕۆڵی پۆلیسی وزه له پاراستنی پێگه نه‌وتییه‌كان.
لیژنه‌كه بڕیاری دا میوانداری به‌رپرسانی ئه‌منی په‌یوه‌ندیدار بكات به جیاوازی تایبه‌تمه‌ندییانه‌وه ، له‌وانه به‌رپرسانی عه‌مه‌لیاته‌كان، نه‌هێشتنی تیرۆر و سه‌ركرده‌كانی ئاسایشی نیشتیمانی تاوه‌كو ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دواتربن كه لیژنه‌كه ده‌یبه‌ستێت به‌مه‌ستی ته‌واوكردنی بابه‌ته‌كه.
هه‌ر له‌میانه‌ی ئه‌و كۆبونه‌وه‌دا باس له ڕۆڵی لیژنه‌ی به‌دواداچوونی ڕاستیه‌كان كرا كه پێشتر پێك هێنرابوو به مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌داو و كاری كارگه‌كانی قیری به ئۆكسیدهكراو.
لیژنه‌كه داوای له به‌ڕێزانی ئاماده‌بوو كرد به باشترین شێوه‌ی توانراو لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی وردی سنوردانان بۆ به قاچاخبردن پێشكه‌ش بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی گه‌نگه‌شه‌كردنی له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی داهاتووی لیژنه‌كه.
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندن
16/2/2021