له كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوان له سه‌رۆكایه‌تی كۆمار.. كه‌عبی: یاسای گێڕانه‌وه‌ی پاره‌كان ده‌سه‌ڵاتی فراوان به لایه‌نه‌كانی چاودێری و جێبه‌جێكردن ده‌دات له گه‌نده‌ڵكاران بپێچنه‌وه‌و شوێنی پاره دزراوه‌كان بكه‌ون
بەڕێز حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن (نه‌زاهه، دارایی، یاسایی) ئاماده‌یی كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوان بون، كه (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2ی حوزه‌یران 2021) له كۆشكی سه‌لام به چاودێری دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆمار، رێكخرابو، به مه‌به‌ستی تاوتوێی پرۆژه یاسای (گێڕانه‌وه‌ی ده‌رامه‌ته‌كانی گه‌نده‌ڵی) كه مه‌به‌ست لێی گێڕانه‌وه‌ی پاره‌كانی عێراقه له‌گه‌نده‌ڵه‌كان له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی وڵات.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، كه به‌ڕێزان سه‌رۆك و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌و سه‌رۆكی دیوانی چاودێری و راوێژكارانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ئاماده‌یبون، به‌ڕێز كه‌عبی ته‌ئكیدی له‌سه‌ر “گرنگی له دانانی یاسای ناوبراو و په‌له‌كردن له دانانی سه‌رجه‌م ئه‌و یاسایانه كرده‌وه، كه ده‌توانن میكانیزمه‌كانی كاركردنی لایه‌نه‌كانی چاودێریی و جێبه‌جێكاریی به‌هێز بكه‌ن و ده‌سه‌ڵاتی فراوان و هێزی یاساییان بداتێ له لێپێچینه‌وه‌كردن له‌گه‌نده‌ڵكاران به‌بێ ره‌چاوكردنی ئه‌رزشی ئه‌وه‌ی كێیان له پشته‌وه‌یه، هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌یان ده‌داتێ شوێنی پاره دزراوه‌كان بكه‌ون له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی عێراق، كه زۆرینه‌یان به‌هۆی سیاسه‌تی حكومه‌ته شكستخواردوه‌كانی پێش‌و كه بونه هۆی ئه‌وه‌ی سامانی گشتی بكه‌وێته به‌ر تاڵانكردن و دزین و له‌ناوچون و كۆمه‌كی چه‌نده‌ها گه‌نده‌ڵیان كرد به‌شێوه‌یه‌كی به په‌له‌و بێ هۆكار له‌سه‌ر حسابی بێبه‌شكردنی گه‌لی عێراق، كه ماوه‌یه‌كی زۆره چاوه‌ڕێیه له ژیانێكی شایسته‌و له وڵاتێكدا بژی یاسا و ده‌ستپاكی تێیدا سه‌روه‌ر بێت و له توانایدا بێت سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ گه‌له‌كه‌ی فه‌راهه‌م بكات؛ ده‌وڵه‌مه‌ند ببن.
كه‌عبی داواشیكرد سه‌رجه‌م لیژنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ستن به‌و رۆڵی چاودێری و یاسادانانه‌ی پێیان سپێردراوه، كه ئه‌ركێكی ئه‌خلاقییه پێش ئه‌وه‌ی ئه‌ركێكی یاسایی بێت به‌وپێیه‌ی ئه‌وان نوێنه‌رایه‌تی گه‌ل ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت له ئێستادا كه هه‌ندێك رای گشتیان به‌وه پڕكردوه په‌رله‌مانتاره‌كان سه‌رقاڵی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنن و هیچ گرنگییه‌ك به كاری په‌رله‌مانتارییان ناده‌ن، به‌ڵام ئێمه ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه؛ پێویسته به‌رده‌وامی هه‌بێت، به‌ڵكو چالاكییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و هه‌وڵه‌كانی زیاترببێت له ماوه‌ی داهاتودا و له دانانی سه‌رجه‌م ئه‌و یاسا گرنگانه بوبێته‌وه په‌یوه‌ندییان به ژیانی هاوڵاتییه‌وه هه‌یه‌و پارێزگاری له سامانی گشتی ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌ركه‌كانی تری یاسادانان و چاودێریی.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢١/٦/٢