لەمیانی دیداری لەگەڵ باڵیۆزی ئەڵمانیا لە بەغداد.. کەعبی: ئامادەبونی نەتەوەیەکگرتوەکان و نوێنەرانی یەکێتی ئەوروپا لەکاتی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەکاندا زۆر گرنگە

02/06/2021

بەڕێز حەسەن کەریم کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ ٢ی حوزەیرانی 2021، لەنوسینگەی تایبەتی خۆی پێشوازیکرد لە بەڕێز ئولە دییل باڵیۆزی ئەڵمانیا لە بەغدادو، خاتو بیاتا هوبە ڕاوێژکاری سیاسی باڵیۆزخانەکە.

لەدیدارەکەدا کۆمەڵێک پرسی تایبەت بە بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەکان لەکاتی خۆیداو، ئەو میکانیزمانەی پیادە دەکرێن بۆ دەستنیشانکردنی حکومەت و، گرنگی چاودێری نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان و، نوێنەرانی یەکێتی ئەوروپاو، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لەکاتی هەڵبژاردندا تاوتوێکران.

کەعبی ستایشی چالاکییەکانی تیمی باڵیۆزخانەی ئەڵمانیای کرد لە بەغداد کە ڕۆڵێکی زۆر تایبەتی هەبووە لەسەرجەم ئاستە سیاسی و ئابوری و مرۆیی و ڕۆشنبیری و زانستییەکان، هەروەها سەرجەم ئەو باڵیۆزخانانەی کە لەدۆخێکی سەختدا کاریان کردووەو، توانیان ڕۆڵی سیاسی و مرۆیی خۆیان بە باشترین شێوە بگێڕن، گەلی عێراق و حکومەت و دەسەڵاتی یاسادانانەکی ئەو هەڵوێستە جوامێرانانە بەرز دەنرخێنێت.

بەڕێزیان لەبارەی بەشداری لایەنە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ لایەنی عێراقی لەچاودێریکردنی هەڵبژاردنەکان جەختیکرد” ئێمە هەمیشە تەئکید دەکەین لە بایەخی ئامادەبونی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان و ، تیمی یەکێتی ئەوروپاو، سەرجەم ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لەعێراق و، بەشدارییان لە چاودێریکردنی هەڵبژارنەکان، کە بایەخێکی زۆری هەیە لەهاندانی هاوڵاتیان بۆ بەشداریکردن و شەفافییەت لە هەڵبژاردن و، پتەوکردنی متمانەی دەنگدەران بە پرۆسەی هەڵبژاردن و، ئەنجامە بەدەستهاتووەکان”.

بەڕێز کەعبی پێداگری کرد لەبایەخی بەڕێوەچونی هەڵبژاردن لەکاتی بڕیار لێدراوی خۆیدا، ئاماژەی بەوەشکرد، سەرجەم هەڵبژاردنەکانی پێشو لەسایەی دۆخێکی نائاسایدا بەڕێوەچووە سەرەڕای ئەوەش “بەئەنجام گەیەندراوە” بۆیە هیچ هۆکارێک نییە بۆ دواخستنی، پاساوەکان هەرچییەک بن کە هەندێک هەوڵدەدات بەڕێگای جیاواز ڕەواجی پێبدات”.

ڕونیشکردەوە، ئەزمونەکانی ڕابردوو هەرچەندە ئازاربەخشن و، سەرکەوتوو نەبون لەبەدەستهێنانی ئامانجە چاوەڕوانکراوەکان بەڵام بووە هۆی بەدەستهێنانی شارەزایی، لێرەوە میکانیزمی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو جیاواز دەبێت لە ١٨ساڵی ڕابردو، حکومەتێکی تەوافوقی نابێت بەو جۆرەی ئێستا هەیە، بەڵکو حکومەتێکی بەرپرسیار دەبێت لە جێبەجێکردنی بەرنامەکانی، پێویستە کاربکەین بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێکی بەهێزو پارێزگاری لێکردنی.

لای خۆیەوە، باڵیۆزی ئەڵمانیا تەئکیدی کرد لە پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەئاستە جیاوازەکان لەگەڵ عێراق، هەروەها پشتیوانی حەوت وڵاتەکەی بۆ کەرتی ئابوری عێراق دوپاتکردەوە بۆ ئەو بایەخەی هەیەتی لەبەدیهێنانی سەقامگیری بۆ ئەم وڵاتەو، خواستی کۆمپانیا وەرهێنەرەکانی ئەڵمانیاشی پیشاندا بۆ کارکردن لەناوخۆی عێراق.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی

جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
2/6/2021