سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریکا دەکات
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە پێشوازی کرد لە بەرێز ماتیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمرکا لەعێراق.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ سەبارەت بە پەیوەندی دۆستانەی نێوان عێراق و ئەمرکا کرا لەگەڵ پتەوکردن و بەردەوامی هاریکاری ئەمنی و درێژەدان بە وتوێژی ستراتیجی نێوان هەردوو وڵات و پشتیوانی لە عێراق لەسەرجەم بوارەکان بەوجۆرەی گەشەپێدان و سەقامگیری بەدیدێنێت.
گفتوگۆش کرا سەبارەت بە هەڵبژاردنی پێشوەختە و گرنگی زامنکردنی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و دەستەبەرکردنی ئاسایش و خوڵقاندنی کەشێکی ئارام و سەقامگیر لەپێناو پاراستنی ئیرادەی دەنگدەران لە دیاریکردنی نوێنەرانیان و گرنگی نوێکردنەوەی بریاری راسپاردنی نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان ( یونامی) بۆ هاوکاری عێراق و رۆڵی چاودێری بەسەر هەڵبژاردنەکان و پتەوکردنی متمانە بە پرۆسەی هەڵبژاردن و رەخساندنی بوار بۆ بەشداری فراوان لە هەڵبژاردنەکەدا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
1 حوزەیران 2021