لە میانی پێشوازیكردنی له ژماره‌یه‌ك شێخ و ماقوڵانی پارێزگاری واست.. كه‌عبی داوایكرد ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پارێزگاكه كارا بكرێت و ته‌ئكیدیشی له‌وه‌كرده‌وه، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران چاودێری ئه‌و بڕه پارانه ده‌كات كه بۆ پارێزگاكه ته‌رخانكراوه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 3ی حوزه‌یرانی 29021 به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، له نوسینگه‌ی خۆی چاوی كه‌وت به شێخ و ماقوڵانی پارێزگای واست به ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی پارێزگاكه، به مه‌به‌ستی گوێگرتن له‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی دانیشتوانی واست به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان.
له‌و دیداره‌دا كه‌عبی داوایكرد هه‌ڵمه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری پارێزگاكه سه‌رپێ بخرێت و خزمه‌تگوزاری بنه‌ڕه‌تی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی خۆجێی و به‌ڕێز پارێزگار، پێشكه‌ش به هاوڵاتیان بكرێت.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وه‌ك به‌شێك له رۆڵی چاودێریكردنی خۆی، چاودێری ئه‌و بڕه پارانه ده‌كات بۆ پارێزگاكان ته‌رخانكراون و رێگه نادات له غه‌یری شوێنی راست و دروستی خویان خه‌رجبكرێت.
جێگری یه‌كه‌م گوێبیستی سه‌رجه‌م ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ش بو، كه دانیشتوانی پارێزگاكه به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن له‌ناویشیاندا خاڵی سنوری زرباتیه، له‌ومیانه‌دا داوای له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد وه‌ك سه‌رجه‌م پارێزگاكانی تری باشور و باكور، یه‌كسانی بكه‌ن له كاری گۆڕه‌پان و خاڵه سنورییه‌كان له نێوان سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی عێراقی.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن
٢٠٢١/٦/٣