سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی روسیا دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەکشەممە پێشوازی کرد لە بەرێز ئیلبروس کوترلشیڤ باڵیۆزی نوێی روسیا لە عێراق.
لە سەرەتای دیدارەکە بەرێزیان پیرۆزبایی لە باڵیۆز ئیلبروس کرد بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستە نوێکەی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستە، هەر لە میانی دیدارەکە گفتوگۆ سەبارەت بە پەیوەندی دۆستانە و پتەوکردنی هاریکاری کرا لە بوارەکانی ئابوری و ئەمنی و ریشەکێش کردنی تیرۆر، و هەروەها تاوتوێی چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش کرا.
لای خۆیەوە باڵیۆزی روسیا پشتیوانی و پەرۆشی وڵاتەکەی نیشاندا بۆ گەشەپێدانی پەیوەندی و هاریکاری لەگەڵ عێراق لەسەرجەم بوارەکان.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
6 حوزەیران 2021