سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی مۆریتانیا دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەکشەممە پێشوازی کرد لە بەرێز سداتی شێخ ولد ئەحمەد عیشە باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی مۆریتانیا بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی لە عێراق.
بەرێزیان پێزانینی خۆی نیشاندا بۆ هەوڵ و ماندوبوونی لە ماوەی کارکردنی لە بواری بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و مۆریتانیا و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکە نوێکەی.
لای خۆیەوە باڵیۆزی مۆریتانیا لە عێراق سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و هیوای پێشکەوتنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی خواست لەسەرجەم بوارەکان.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
6 حوزەیران 2021