له‌دیداری له‌گه‌ڵ وه‌زیری كۆچ و كۆچپێكراوان.. كه‌عبی جه‌خت ده‌كاته‌وه له كۆتایی ئه‌مساڵدا كۆتایی به دۆسیه‌ی ئاواره‌كان بهێنرێت و كه‌مپه‌كان دابخرێن
حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ته‌ئكید له پێویستی كۆتاییهێنان به دۆسیه‌ی ئاواره‌كان و داخستنی كه‌مپه‌كان ده‌كاته‌وه له كۆتایی ئه‌مساڵداو جه‌خت ده‌كاته‌وه له روانگه‌ی مرۆیی، نه‌ك سیاسی، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆسیه‌دا بكرێت.
ئه‌م وتانه‌ی كه‌عبی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 6ی حوزه‌یرانی 2021، له میانه‌ی پێشوازیكردنی له ئیڤان فایه‌ق جابرۆ، (وه‌زیری كۆچ و كۆچپێكراوان)دا هات.
له‌و دیداره‌دا حه‌سه‌ن كه‌عبی، ستایشی رۆڵی مرۆییانه‌ی گه‌وره‌ی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچپێكراوان و هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كرد له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی تر‌و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌و دۆسیه‌وه‌و چاودێریكردنی ئاواره‌و كۆچپێكراوه‌كان و گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ زێدی ره‌سه‌نی خۆیان خۆیان.
ته‌ئكیدیشی كرده‌وه، كه ئه‌و دۆسیه گرنگ و گه‌وره‌یه‌و پێویسته ته‌نها له‌روی سیاسییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌كرێت وه‌ك هه‌ندێك ئه‌و مامه‌ڵه‌یه ده‌كه‌ن، یاخود ئه‌و دۆسیه‌یه به مه‌به‌ستی به‌ره‌ژه‌وه‌ندی و سودی به‌رته‌سك له‌سه‌ر حسابی ئازاری ئه‌و توێژه نه‌قۆزرێته‌وه كه به درێژایی چه‌ندین ساڵ له‌ناو كه‌مپه‌كاندا روبه‌ڕوی ده‌رده‌سه‌ری ده‌بنه‌وه، بۆیه له‌سه‌ر هه‌موان پێویسته ته‌نها له روانگه‌ی مرۆییه‌وه له‌و دۆسیه‌یه بڕوانرێت و هه‌ردو ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێكردن و هاریكاری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دۆسیه‌كه له ئه‌ستۆ بگرن به‌وپێیه‌ی په‌یوه‌ندی به ژیانی خێزانگه‌لێكه‌وه هه‌یه ژن و منداڵ و به ته‌مه‌ن و نه‌خۆش له خۆده‌گرێت.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا رێكه‌وتن و بانگهێشتكرا له‌مه‌ڕ پێویستی په‌له‌كردن له میكانیزمه‌كانی داخستنی كه‌مپه‌كان له ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت كه زۆربه‌ی ئاواره‌كان ئاره‌زوی گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوچه‌كانیان ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش دوای ره‌خساندنی كه‌شی سه‌قامگیر و ئاوه‌دانی پێویست و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ گێڕانه‌وه‌ی موڵك و ماڵه‌كانیان كه له‌لایه‌ن هه‌ندێك له گه‌نده‌ڵه‌كانه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
ئه‌وه‌شی په‌یوه‌ندی به دۆسیه‌ی شه‌نگاله‌وه هه‌یه، كه‌عبی رونیكرده‌وه، ئه‌و بابه‌ته ئاسان نیه‌و چاره‌سه‌ركردنی گه‌روه‌تره له‌وه‌ی یه‌ك لایه‌ن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات، به‌ڵكو پێویسته هه‌ردو ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێكردن و هه‌رێمی كوردستان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی و خێزانه‌كان بگه‌ڕێننه‌وه سه‌ر موڵك و ماڵیان و ناوچه سه‌قامگیره‌كانیان.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه وه‌زیری كۆچ و كۆچپێكراوان رۆڵی باوكانه‌ی موقته‌دا سه‌در (اعزه الله)ی به‌رزنرخاند له چاودێریكردنی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی عێراق به تایبه‌ت مه‌سیحی و سابیئه‌كان له بابه‌تی پێكهێنانی لیژنه‌ی گێڕانه‌وه‌ی موڵك و ماڵه داگیركراوه‌كان به ئه‌ندامێتی به‌ڕێز كه‌عبی و پرۆسه‌ی سه‌رپه‌رشتیكردنی فیعلی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و موڵك و ماڵانه بۆیان له‌ناخۆ و ده‌ره‌وه‌ی عێراق.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن
٢٠٢١/٦/٦