دیوانەکانی هەرسێ سەرۆکایەتیەکان دووەم کۆبوونەوەی هەماهەنگی دەبەستن لەکۆکشکی بەغدا

بەسەرپەرشتی دیوانی سەرۆکایەتی کۆماری دیوانەکانی هەرسێ سەرۆکایەتیەکان بەیانی ئەمڕۆ لەکۆشکی بەغدا،دووەم کۆبوونەوەی هەماهەنگیان بەست بەئامادەبوونی دکتۆر موهەنەد حسامەدین سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی کۆماری ، وەبەڕێز حەمید ئەلغزی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران وەبەڕێز سیروان عەبدوڵڵەئیسماعیل ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران .
لەدەستپێکی کۆبوونەوەکەدا دکتۆرحسامەدین خێراتنی کردلەخاتوونان وبەڕێزانی ئامادەبووان،جەختی لەسەرگرنگی ئەم جۆرە کۆبوونەوانەکردوەپێویستی هاودۆستی کردنی فەرمانبەرایەتی لەنیوان دامەزراوەحکومەتیەکاندا، لایدابەلای هەندێ لەئەرکەکان کەپایەدارسەرۆکی کۆمار دکتۆربەرهەم ساڵح خستوویەتیە سەرشانی دیوانی سەرۆکایەتی ، کەهەندێکی پەیوەندی بەلایەنی یاسادانان ومرۆڤایەتی ونێودەوڵەتیەوە هەیە، وەگرنگترینیان ئەوەیە کاری هەموارکردنە دەستووریەکان تەواوبکرێت پاش کارکردنی سەرۆکایەتی لەگەڵ هەابژاردەیەک لە پسپۆرەیاساییەکان و یاسادانانەکاندا، لەگەڵ دۆسیەکانی مافی مرۆڤ وکەمایەتیەکان وکێشەکان وکەشوهەواوئەوانی تریش .
دکتۆرحسامەدینیش ئاماژەیدا بەگرنگی پڕۆژەیاسای وەرگرتنەوەی ماڵی دەوڵەت و ڕێگرتن لەگەندەڵی وبەفیڕۆدانی گشتی ، سەرەڕای دۆسیەی گوێپێدان بەکاروباری گەنجەکان، لەهەمانکاتدا سوپاس وڕێزلێنانی خۆی پێشکەشکرد بەفەرمانگەکانی بڕیارەکان لەهەرسێ دامەزراوە سەرۆکایەتیەکاندابۆئەوهەوڵە جیاوازانەیان کەدەیدەن بۆهەماهەنگی لەسەر دانە نێودەوڵەتیەکانداوە سەرخستنی بەرنامەکانیان بەباشترین شێوە.
ڵەلای خۆیەوە ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز حەمید ئەلغزی لەوتارەکەیدا وتی : مەبەست لەبەردەوامی ئەم کۆبوونەوەپیرۆزانەمان ئەوەیەهەماهەنگی کردنەلە نیوان هەرسێ سەرۆکایەتیەکان وەوەزارەتەجۆراوجۆرەکان و دەستەڵاتی دادگاییە، دەستخۆشیکرد لەپەیوەندیە ڕاستەوخۆکان لەنیوان میلاکە فەرمانبەرایەتیەکانداو وتی : ئەونامەیەکەلەکاری هاوکاڕی وبەیەکەوەتەواوکردنەکەئەمەش بەباشی دەگەڕێتەوەبۆسەر کاروباری دامەزراوەکان وفەرمانگەکانی حکومەت تائەگاتە هاونیشتمانیە بەڕێزەکان ،هەروەهابەڕێز ئەلغزی جەختیکردەوە لەسەر پێوێستی کاریگەرکردنی ڕۆڵی ئەنجومەنی خزمەتگوزاریی فێدڕاڵی وەپێشکەشکردنی پاڵپشتی تەواو بۆی ، بەوبۆنەیەی کەنوێنەرایەتیەکە لەلێکەوتنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ پاشەڕۆژی گەنجەکانی عێراقدا وە پەیداکردنی هەلی کاری گونجاوبۆ دەرچووەنوێکان .
هەرلەم چوارچێوەیەدا ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران بە ڕێزسیروان عەبدوڵڵەئیسماعیل وتی کە چاوپێکەوتنەدووبارەکراوەکان نوێنەرایەتی نامەیەکی وەفاداریی ئاشکرایەبۆ گەلی عێراقی،وەئەوەش دیسان نامەیەکی شانازیە بەهێزە ئەمنیەکانمانەوە کەبەردەوامن لەهەوڵەکان وقوربانیداندابۆئەم وڵاتەبەحشندەیە پتروتی لەقۆناغی داهاتووداکارێکی گەورەچاوەڕێمان دەکات بۆبنیاتنان وئاوەدانکردنەوەو ئاشتەوای نیشتمانی ، وە پاڵپشتی بوارەکانی زانستی و زانیاری وبەرەنگاربوونەوەی بیروباوەڕی تاریکخوازی و فراوانکردنی تێگەیشتنی نەوەکان ودوورکەوتنەوەلە تیژڕەوی و تیرۆر، جگەلە بڵاووکردنەوەی دادوەری کۆمەڵایەتی وکارکردن بۆچەسپاندنی هەستی سەربەنیشتمان ،وەبەڕێز سیروان عەبدوڵڵە وتی کەئەمانەتی ئەنجومەنی نوێنەران سوورەلەسەر ئەم جۆرەکۆبوونەوانە وەکۆبوونەوەی داهاتوو دەخاتەئەستۆی خۆی لەماڵی گەلدابەئیزنی خودا .
ئەمەو کۆبووەکان دەستیانکرد بەتاوتوێکردنی چەند کەیسێک لەناویاندا پێدانی ئەنجومەنی کارگوزاری فێدراڵی فەرمانبەرە چاکەکان لەهەرسێ سەرۆکایەتیەکانەوە، بۆهەستانی بەئەرکەکانی بەگوێرەی یاساوپەیڕەویە کارپێکراوەکان، وەهەماهەنگی سەبارەت بەهەموارکردنی یاسای حاڵەتەکەسایەتیەکان وتوندوتیژیی خێزانی، سەرەڕای پڕۆژەی بەڕێوەبردنی ئەلەکترۆنی ، وەبەدواداچوونی پڕۆسەی یاسادانان، وە ئەودۆسیانەی کەدانراون لەخشتەی کارەکاندا خستیانەبەردەستیان .
ئەمەو هەروەها لە کۆبوونەوەکەداژمارەیەک لەبریکارەکان وڕاوێژکاران وبەڕێوە‌بەرەگشتیەکان لەهەرسێ دیوانەکانی سەرۆکایەتیەکاندائامادەبوون .



انت تتصفح موقع الدورة النيابية الرابعة. للانتقال الى الدورة الحالية انقر هنا

X