سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ئوسترالیا دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دووشەممە پێشوازی کرد لە خاتوو بولا گانلی باڵیۆزی نوێی ئوسترالیا لە عێراق.
لەسەرەتای دیدارەکە بەرێزیان پێرۆزباییان لە باڵیۆز بولا کرد بە بۆنەی وەرگرتنی بۆستی نوێ و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست، ئەوە و گفتوگۆ سەبارەت دوا پێشهاتەکانی وڵات و هەڵبژاردنی پێوەختە کرا لەگەڵ گرەنتی پاک و بێگەردی و دەستەبەر کردنی ئاسایشی هەڵبژاردنەکە و رەخساندنی کەشێکی لەبار بۆ هەڵبژاردنێکی دادپەروەر کە گوزارشت لە ئیرادەی هاوڵاتیان بکات لەگەڵ رۆڵی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وەک نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ هاوکاری عێراق ( یونامی) لە چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکە و پتەوکردنی متمانە بە پرۆسەی هەڵبژاردن لە پێناو بەشداری بەرفراوان لە هەڵبژاردنەکە.
هەر لە دیدارەکە تاوتوێی پشتیوانی نێودەوڵەتی کرا بۆ عێراق لە دۆسیەی ئاوارەکان و گەڕانەوەی سەقامگیری

=======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
7 حوزەیران 2021



انت تتصفح موقع الدورة النيابية الرابعة. للانتقال الى الدورة الحالية انقر هنا

X