له‌میانه‌ی‌ پێشوازی له‌ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی‌ سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان.. كه‌عبی ته‌ئكید له‌ پشتیوانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كاته‌وه‌ بۆ بزاوتی هونه‌ری به‌وشێوه‌یه‌ی‌ په‌ره‌ به‌ په‌یامی مرۆیی و هۆشیاركردنه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵگا بدات

لئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ نوسینگه‌ی خۆی پێشوازیكرد له‌ به‌ڕێز د.جه‌بار جودی، نه‌قیبی سه‌ندیكای‌ هونه‌رمه‌ندانی عێراق و خاتو ئاسیا كه‌مال، جێگری نه‌قیب و هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان عه‌لی حه‌نون و مه‌حمود ئه‌بو عه‌باس، ئه‌ندامانی‌ سه‌ندیكا.

كه‌عبی جه‌ختی له‌ سوربونی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرده‌وه‌، كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ئه‌و یاسایانه‌ په‌سه‌ند ده‌كات له‌ به‌رژه‌وه‌ندی كاراكردنی بزاوتی رۆشنبیری و هونه‌ری و كه‌له‌پوردان له‌ عێراق و وڵاته‌كه‌ به‌وه‌ ناسراوه‌ چاوگی ئه‌و بزاوتانه‌یه‌و له‌ عێراقیشه‌وه‌ نه‌ته‌وه‌كانی‌ تر له‌ مانای شارستانیه‌تی رۆشنبیری تێگه‌یشتون.

رونیشیكردوه‌ته‌وه‌، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ هه‌وڵدایه‌ بۆ په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌ یاسای هه‌مواری چواره‌می یاسای سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان.

هاوکات داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردوه‌ پشتیوانی داراییه‌كان زیاد بكه‌ن بۆ ئه‌و چالاکییە هونەری و ئەدەبی و رۆشنبیری و ڤێستیڤاڵه‌ ئامانجدارانه‌ی‌ رۆڵیان هه‌یه‌ له‌ كاراكردنی بزاوتی رۆشنبیری له‌ وڵاتدا و په‌یامی مرۆیی وه‌ها ده‌نێرن رۆڵی هه‌یه‌ له‌ بره‌ودان به‌ رۆشنبیری و وه‌لانانی زمانی‌ توندوتیژی و رقلێبونه‌وه‌ و ئه‌و شێواندنانه‌ی‌ تر كه‌ رویان له‌ گه‌لی ئاشتیخوازی عێراق كردوه‌.

له‌ دیداره‌كه‌دا باس له‌ گرنگی گێڕانه‌وه‌ی‌ بزاوتی هونه‌ری عێراقی كرا بۆ درامای راسته‌قینه‌و سینه‌ماو شانۆی به‌ ئامانج و به‌ بازاڕكردنی له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی و جیهانی به‌پێچه‌وانه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ وڵاتی پێدا تێپه‌ڕیوه‌و ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی‌ به‌سه‌ریدا هاتوه‌.

ته‌ئكیدیشی له‌ پشتیوانی‌ راسته‌وخۆی سه‌رجه‌م چالاكی و پڕۆگرام و روانگه‌كانی‌ سه‌ندیكاو هه‌ر چالاكییه‌ك كرد له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی سه‌ندیكادا به‌ڕێوه‌بچێت.

حه‌سه‌ن كه‌عبی، جه‌ختی له‌ پێویستی پشتیوانی توێژی هونه‌رمه‌ندان و چاودێریكردنیان و كۆمه‌كی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان كرده‌وه‌ بۆیان تا بتوانن به‌ رۆڵی كارای خۆیان هه‌ستن و په‌یامی مرۆیی و هۆشیاری و خزمه‌تكردنی نیشتمانی و گه‌له‌كه‌یان و بزاوتی هونه‌ری به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، بگه‌یه‌نن.

به‌ هه‌مان شێوه‌ رێكه‌وتن كرا له‌سه‌ر پێویستی به‌شداریپێكردنی سه‌ندیكای‌ هونه‌رمه‌ندان، كه‌ توێژه‌ جیاوازه‌كانی خاوه‌ن شاره‌زایی و توانا له‌ خۆده‌گرێت له‌و پرۆژانه‌ی‌ پێویستییان به‌ ده‌ست و په‌نجه‌ی‌ هونه‌ری و داهێنان هه‌یه‌ وه‌ك پرۆژه‌ی‌ ده‌روازه‌كانی به‌غدای پایته‌خت و نۆژه‌نكردنه‌وه‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ گۆڕه‌پان و ناوچه‌ سه‌وزه‌كان و په‌یكه‌ر و زۆرێك له‌ پرۆژه‌كانی تری جوانكاری.

نوسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن
٢٠٢١/٦/٦



انت تتصفح موقع الدورة النيابية الرابعة. للانتقال الى الدورة الحالية انقر هنا

X