لیژنەی دارایی پەرلەمانی میوانداری دەستەی خانەنشین دەکات بۆباسکردن لەبابەتی پاداشتی کۆتایی خزمەتکردن بۆئەفسەروئەوانەی سەربەسوپای عێراقین
لیژنەی دارایی بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتارد.هەیسەم جبووری وئامادەبوونی ئەندامەکانی، ڕۆژی دووشەممە ٧/٦/٢٠٢١ ، میوانداری بریکاری سەرۆکی دەستەی خانەنشینی گشتی و ژمارەیەک لەخانەنشینەکان لەپلەکانی سوپای عێراقیداکرد بۆتاوتۆێکردن لەبابەتی دواکەوتن لەپێدانی پاداشتەکانی کۆتایی خزمەتکردن ومۆڵەتە بەسەریەکداکەوتووەکان .
لیژنەداراییەکەلەومیوانداریەی کەلەبارەگاکەیدابەڕێکراجەختی لەکۆتایی پێهێنانی ئەم بابەتە کردەوەکەپەیوەندی بەژیانی ئەوانەی سەربەسوپای عێراقن وپلەکانیانەوەهەیەبوئەو خزمەتانەی کەپێشکەیان کردووەبەم وڵاتەلەقوربانیدان، ئاماژەیداکەلیژنەکەتەواو ئامادەیە بۆچارەکردنی هەموو کێشەکان کەبەرەوڕووی کاری دەستەی خانەنشینی ووەزارەتی دارایی دەبنەوەلەم ڕووەوە .
لەلای خۆیەوە بریکاری سەرۆکی دەستەی خانەنشینان ئاشکرایکردئەوژمارانەی مۆڵەتەبەسەریەکداکەوتووەکان پترەلەقەوارەی بڕەپارەکانی پاداشتەکان .
لەلای خۆیەوەبریکارە ئافرەتەکەی وەزیری دارایی جەختی لەوەکردەوه کەئەوپشت بەخشتەکانی میلاکەکان دەبەستێت کەلەوەزارەتەکانەوە بۆی دێت لەپڕۆسەی تەرخانکردنی مووچەو پاداشتەکان ، ئاماژەیدابە گرنگی زانینی چۆنیەتی پێبەخشینەکان لەدەستەی خانەنشینداوەلەنێوئەوپارانەدا بێت کەتەرخانکراون بۆ پاداشتەکان نەک گۆڕینەوەی پێبەخشین لەدەروازەکانی پێبەخشینی ترەوە .
لەم لایەشەوە لیژنەکە سووربوونی خۆی تاکید کردەوە لەهاوکاریکردن لە گەڵ هەمواندابۆدۆزینەوەی چارەسەری سەرکەوتوو وەخێرابۆیەکاڵاکردنەوەی دۆسیەی پاداشتەکان ومۆڵەتە بەسەریەکداکەوتووەکان چونکەپەیوەندیان بەژیانی توێژێکی گرنگەوەهەیە لەکۆمەڵگای عێراقیدا،هیوادارن ئەم دۆسیەکۆتایی پێبێت لەم ڕۆژانەی داهاتوودا .
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١