لیژنه‌ی رۆشنبیری داوا له‌سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كات بڕه پاره‌ی هاوكاری ته‌رخانكراو بۆ رۆژنامه نووس ونوسه‌ران و هونه‌ره‌مه‌ندان زیادبكات
لیژنه‌ی رۆشنبیری وگه‌شت وگوزار وشوێنه‌واره‌كان داوا له‌سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كات به‌زیادكردنی ئه‌وبڕه پاره‌یه‌ی وه‌كو هاوكاری ته‌رخانكراوه‌بۆ هاندانی رۆژنامه نووس ونوسه‌ران و هونه‌ره‌مه‌ندان بۆ ئه‌وه‌ی به‌شی سه‌رجه‌م توێژه‌كان بكات
سه‌رۆكی لیژنه‌كه په‌رله‌مانتار خاتوو سه‌میعه غه‌للاب وتی ئه‌وهاوكارییه‌ی كه‌له بودجه‌دا ته‌رخانكراوه بۆ رۆژنامه‌نووسان و نووسه‌رو هونه‌رمه‌ندان له‌بوجه‌دا هاتووه و بڕه‌كه‌ی شه‌ش ملیاره به‌شی ئه‌و ژماره‌ییه ناكات كه ناویان له ده‌زگاكانیاندا جێگیر كراوه وتیشی به‌نوسراوێكی فه‌رمی داوامان له‌سه‌رۆكوه‌زیران كردووه بڕه‌كه‌ی بۆ بیست ملیار زیادبكرێت تاهه‌موویان سوودمه‌ندبن
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یدا به‌رۆڵی به‌رچاوی رۆشنبیره‌كان له‌سه‌ركه‌وتن به‌سه‌رداعش و سه‌رده‌می پاش تیرۆریستان‌دا به‌تایبه‌تی رۆڵیان له‌به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی فیكری وپاشماوه‌ی تاوانی تاوانباراندا وزۆریان گیانیان به‌خشی له‌پێناو ئه‌و ئامانجه‌دا پێویسته‌له‌م بارودۆخه‌دا له‌گه‌ڵیان بین تا بزانن ده‌وڵه‌ت له‌بیری نه‌كردوون هه‌رچه‌نده ئه‌وبڕه‌پاره‌یه‌ش كه‌مه
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن
٢٠٢١/٦/٧