لیژنەی دارایی میوانداری لەبەڕێوەبەری گشتی خانووەکانی دەوڵەت دەکات بۆتاوتوێکردن لەبابەتی کۆمەڵبووی نیشتەجێیی لەناوچەی ساڵحیەدا

لیژنەی دارایی بەسە رۆکایەتی پەڕلەمانتار د. هەێسەم جبووری سەرۆکی لیژنەکەو ئامادەبوونی ئەندامەکانی ڕۆژی دووشەممە٧/٦/٢٠٢١، میوانداریکردلەبەڕێوەبەری گشتی خانووەکانی دەوڵەت بریکاری وەزارەتی دارایی وەنوێنەرەکان لەکۆمەڵبووی نیشتەجێیی لەناوچەی ساڵحیە لەپارێزگای بەغدابۆ تاوتوێکردنی بابەتی کێشەکانی یەکەنێشتەجێییەکان .
لیژنەکەلەمیانی میووانداریەکەدا کەلەبارەگاکەیدا بەسترابابەتی یەکەنیشتەجێییەکانی کۆمەڵبووی ساڵحیەو مەسەلەی نوێکردنەوەو خاویکردن تیایاندا ڕوونکردەوە .
لیژنەداراییەکەجەختی کردەوەلەسەرگرنگی وەبەرهێنان بەشێوەیەکی ڕاستیانەلەبابەتی خانوەکانی دەوڵەتدا، داوایکردبەپەیداکردنی چارەسەریەکی تەواوبۆکێشەی کۆمەڵبووی ساڵحیەلەڕووی بەشبەشکردنی بڕەپارەکان کەلەسەر دانیشتووەکانی کۆمەڵبووەکەیە .
لەلای خۆیانەوەنوێنەرەکانی خەڵکەکانی دانیشتووەکانی کۆمەڵبووەنیشتەجێییەکەلە ساڵحیەداڕوونیانکردەوەکە نووسراوێکی مەزڵومییان ناردووەبۆسەرۆک وەزیران تیایداسکاڵایان کردووەلەو بەشکردنانەکەکەوتووەتە سەریان کەپێویستە بدرێتەوەلەماوەیەکی سنووربۆدانراودا لە(١٠) تا (٢٠) ساڵ بەبڕیارێک کەلەئەنجومەنی وەزێرانەوە دەرچووەلەساڵی ٢٠١٩ ، داواکاربوون بۆکەمکردنەوەی بەشوەرگرتنەکەوپترکردنی ماوەکەی .
لەلای خۆێەوە بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خانووەکان تاکیدی لەوەکردەوەکە داوایکردووەبۆپێکهێنانی لیژنەیەک بۆتەماشاکردنی ئەم بابەتە .
لیژنەکەلەکۆتایی میوانداریەکەیدا بڕیاریدا بۆناردنی نووسراوێک بۆسەرۆکایەتی وەزیران بۆکۆتایی پێهێنان بەکێشەی کۆمەڵبووی نیشتەجێیی ساڵحیە،جگەلەبڕیاردانی بەناردنی فەرمانگەی خانووەکان بابەتی کۆمەڵبووی نیشتەجێیی ساڵحیە بە دوورودرێژی بۆلیژنەکە لە خێراترین ماوەی توانراودا .
هەروەهالیژنەکەبڕیاریدا لەسەرناردنی نووسراوێک بۆئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بەپێکهێنانی دوولیژنەی سەرەکی وسەرەتایی کەتۆمارگە خانووەکان وئەمینداریەتی بەغدای تێدابێت لەپارێزگای بەغداوەفەرمانگەکانی شارەوانی لەپارێزگاکاندا بۆژماردنی هەمووخانوەکانی سەربەدەوڵەت بەمەرجێک کارەکانی ئەولیژنانەلە ماوەی(٣٠)ڕۆژلەدەرکردنی ئەم بڕیارەوەبودەستپێکردن بەکارەکانیان تەواوببێت .
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٧ی ئایاری٢٠٢١