لیژنەی دارایی پەڕلەمانی میوانداری لەبریکاری وەزارەتی دارایی دەکات بۆگفتوگۆلەسەریاسای پارێزگاکان

لیژنەی دارایی بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار هەیسەم جبووری سەرۆکی لیژنەکەو ئامادەبوونی ئەندامەکانی ، ڕۆژی دووشەممە ٧/٦/٢٠٢١ ، میوانداریکردلەبریکاری وەزارەتی دارایی تەیف سامی محەمەدبۆگفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژەکان لەپارێزگاکانی عێراقدا لەنێوبودجەی ئەم ساڵدا .
لەمیوانداریەکەدا کەلەبارەگای لیژنەی داراییداپێکهێنرا گفتوگۆکرالەسەر پڕۆژە وەبەرهێنانەکان وکارکردنەکان وەدواکەوتن لەتەواوکردنی هەندێکیان .
لیژنەداراییەکەجەختی لەوەکردەوەکەدەبێت ئاگاداربکرێتەوەسەبارەت بەهەمووپڕۆژەکان کەبەجێ دەهێنرێن وئەوانەش دواکەوتوون بۆئەوی بتۆانێت بەڕۆڵی یاسادانان وچاودێری خۆی هەڵسێت ، ئاشکرایکرد کەسکاڵای زۆرهاتووەبۆی سەبارەت بەپڕۆژە دواکەوتووەکان و بەجێنەهێنراوەکان لە پارێزگاکاندا.
بریکاری وەزارەتی دارایی ڕوونیکردەوەکەدەتوانرێت ئاڵوگۆربکرێت لەنیوان وەزارەتەکانداپاش خوێندنەوەی هەمووپڕۆژەکان وەلەئێستادا لەمەزیاترهیچ چارەسەریەکی ترنییە .
لەلای خۆیەوە لیژنەکە تاکیدی لەسووربوونی خۆی کردەوە بۆتەواوکردنی پڕۆژەگرنگەکان کەپەیوەندیان هەیەبەهاوڵاتانی عێراقی ، جەختی کردەوە لەسەڕپێویستی کۆتاییهێنان بەدۆسیەی پڕۆژە دوا کەوتووەکان وەبەجێهێنانی پڕۆژەنوێیەکان لەزووترین کاتی توانراودا ، ئاماژەیداکە لیژنەدراییەکە هەوڵێکی گەورەی داوەبودابینکردنی نەختینەبۆتەواوکردنی پڕۆژەکان کەواقعی کۆمەڵایەتی وئابووری وڵات بەرزدەکاتەوە .
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١