وتاری ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆر سیروان عەبدوڵڵەسیرینی لە کۆبوونەوەهەماهەنگیەکەی دووەمدا بۆمیلاکی پێشکەوتوو‌‌ بۆ دیوانەکانی سێ سەرۆکایەتیەکە کەلە سەرۆکایەتی کۆماریدا بەسترا

بەڕێز سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی کۆماریی ڕێزدار
بەڕێز ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی ڕێزدار
خانمان وبەڕێزانی ئامادەبوان
سڵاوی خوداوبەزەیی وبەرەکاتەکانی لەسەرتان بێت
لەپێش هەمووشتێکدا پێویستە ئەوپەڕی سوپاسی بەڕێز ‌ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران بکەم بۆدەستپێکە ڕێزداریەکەی لەسەرپەرشت کردنیدابۆکۆبوونەوەی هەماهەنگی یەکەم هەروەها سوپاس بۆبەڕێزسەڕۆکی دیوانی سەرۆکاێەتی کۆماری لەگرتنەباوەشیدا کۆبوونەوەی هەماهەنگی دووەم وەسوپاس بۆهەمووئامادەبووان لە کارامەیی وپەیوەندیداریاندا‌ هەر یەکەیان بەگوێرەی شوێنی و بەرپرسیەتیەکەی .
دیدارە دووبارەکراوەکان لەکۆبوونەوەهەماهەنگیەکانی بەڕێوەبەرایەتیەباڵاکان لەهەرسێ سەرۆکایەتیەکاندا بەنامەیەکی وەفاداری تەواو دادەنرێت بۆگەلی عێراقی کە چاوەڕێی پتر دەکات لەئێمە بۆبەخشندەیی وخۆبەختی لەکەمکردنەوەی ناڵاندنەکانیدا، ئەوەش نامەیەکی شانازیە بۆ هێزەئەمنیەکانمان بەجۆرەها ناوەکانیان و ناونیشانەکانیان کەئاڵای عێراقیان هەڵکردو بەرەنگاری دڕندەترین کۆمەڵانی تیرۆربوونەوە، وەژیانی خویان بەقوربانی نیشتمانەکەیان کرد وە کەلەپوورێکی پڕوکاریگەریا ن پێشەشکرد،هەتاجێپەنجەی ئاشکرایان لەسەر نەوەکان بەجێهێشت وە هۆشیاریی نیشتمانیی پێگەیشتوویان دامەزراند ..
خاتوونان وبەڕێزان
کارێکی گەورەچاوەڕێمان دەکات لەقۆناغی داهاتوودا بەوەی دەست بەقۆناغێکی نوێ بکەین لەبنیاتنان وئاوەدانی کڕدنەوەوپتەوکردنی ئاشتەوای نیشتمانی وکۆمەڵگایی وەبە کورتیەکەی ئەم ئەرکەبریتیە لە پێویستی بنیاتنانی ڕۆشنبیری وەگرنگیدان بەزانستی وزانیاری و بیر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو تاریکیەی کە وێرانکارەکان هەوڵی بڵاوکردنەوەیاندا،‌ نەتەوەکان توانیان بەسەر دۆخەناخۆشەکانداسەرکەون وەبەسەرئاسەواری شەڕو وێرانکاری لەمیانی بڵاوکردنەوەی زانیاری، وە فراوانکردنی هۆشداری نەوە وەپێشکەش کردنی ڕووناکبیری لەجیاتی تیژڕەوی وزیادەڕەوی وەپێداگرتن لەهەموولایەنەکان وناوچەکانی،تیرۆری و لەڕێلادان و تاوان لەکەشی هەژاری ونەزانینداپێدەگات وەلەدۆخی ستەمداگەورەدەبێت ، وەپاشەکشەدەکات کەخۆری زانیستی پڕشنگدەدات و دادوەری کۆمەڵایەتی بڵاو دەبێتەوە وەخۆشگوزەرانی هەموولایەک دەگرێتەوە وەگەنجەکان خەریکدەبن بەوەی کەبەکەڵکەبۆ نیشتمانەکەیان وەئەوەی سەربەئەم نیشتمانەیان بەهێزدەکات لەمیانی گرنگی پێدانیان وڕێگەڕاستەکەیان پیشان بدرێت .
ئامادەبوانی بەرێزان ..
بەڵێ کاتی ئەوەهاتووە بۆهاوکاری پتروگونجاو لەنیوان هەموودامەزراوەکانی دەوڵەتی عێراقیدابەتایبەتی سەرکردایەتیەکان وناونیشانە سەرکردایەتیەباڵاکان وە بەجۆرەها پێکهاتووەکانیەوە و لەپێشیانەوەسیاسی و کۆمەڵایەتی وئابووری و ڕۆشنبیری،بۆوەرگرتنی ڕۆڵێکی کاریگەربەئیرادەیەکی بەهێزوئیمانێکی چەسپێنراو .
خاتوونان وبەڕێزان
وادادەنرێت کەئەم دیدارانە لەگرنگترین ڕووکاری جیاوازەلەم کاتەمێژووییەی خولی هەڵبژاردنی چوارەمدا، ئەوەهیوای پاشەڕۆژ دەڕدەخات وەجێی گۆڕانکاری سیاسی و کارگێڕی ئاشکرادەکات ئەمەش کاریگەریەکی باشی هەیە لەبەڕێوەبردنەباڵاکانداوە تەواوکاریەکانیان لە لایەنە جیاوازەکاندا
خاتوونان وبەڕێزانی ڕێزداران
ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی نوێنەران زۆرسوورەلەسەر‌ بەردەوامی بەستنی ئەم جۆرە کۆبوونەوانە وەڕاگەیاندنی میلاکەکانی وبەڕێوە بەرایە تیەکانی بە پەیوەندی پتر بۆ بەخشندەیی پتروتەواوکاری وکاری هاوبەشی وبەردەوام بۆبەدیهێنانی .
ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی نوێنەران هەنگاوەکانی خێراتردەنێت بەسووربوونی لەسەربەدیهێنانی چوار چێوەیەکی تەواو وڕێکخراو لەگەڵ پێکهاتە هاوشانەکانیدا وەکوئەمانەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران ودیوانی سەرۆکایەتی کۆماری لە چوارچێوەی چارەسەریەک کەدەڕژێتە بەرژەوەندی پڕۆسەی دیموکراسی لەوڵاتە خۆشەویستەکەماندا .
پێویستەلەسەر هەموو دامەزراوەکانی دەوڵەت کەخۆشمان وهەموو ئامادەبووان دەگرێتەوە کەپێشەنگ بێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئالەنگاریەکان بەگیانێکی کۆمەڵە مەبەستی گشتیی جێگیربوونی ئاشتی و سەقامگیری لەعێراقدا وەفتیلەی هەرشپرزەییەک لەهەرپارچەیەکی ئەم وڵاتە بەخشندەیەدا هەڵکەندرێت .
داوا لەسەرکردەی ئەم کۆبوونەوەیەدەکەم کەهەمووجۆرەپاڵپشتیەک پێشکەش بەبڕیارەکانی ئەم کۆبوونەوەیەبکات وەکاربۆبەجێهێانیان بەهەموودڵسۆزیەک و لەخۆبووردنێکەوە بکات وەداوا لەسەرۆکی بەڕێوەبەرایەتیەکان دەکەم بەپەیوەندی زیاترو گۆڕینەوەی سەردانەکان بەوجۆرەی بەرژەوەندی گشتی بەدی دەهنێت.
لەکۆتاییدا
سوپاس و ڕێزو پێزانینی گەوورەم دووبارە دەکەمەوەبۆدکتۆری برا مهەنەدبەیاتی سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی کۆمار بۆئەم بانگهێشتە بەخشندەدارەوئەم پێشوازیەڕەسەنە،داوالەخودای بەرزوبەتوانادەکەم کەئەم کۆمەڵبوونەمان کۆمەڵبوونی خێروبەرەکەتبێت بۆنیشتمان ونەتەوەکەمان،وە ئەمن و ئاشتی و سەقامگیری بڵاو بکاتەوە لەسەر هەمووخاکی نیشتمانی خۆشەویستمان .
سەلامی خوداوبەزەیی و بەرەکاتی لەسەرتان بێت