کەعبی پێشوازیكرد له باڵیۆزی هۆڵه‌نداو جه‌ختیكرده‌وه: بیرۆكراتی و ناسه‌قامگیری ئه‌منی به‌رده‌وام به‌ربه‌ستی گه‌وره بون له به‌رده‌م هاتنی كۆمپانیاكانی وه‌به‌رهێنان بۆ عێراق
به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ته‌ئكیدی كرده‌وه، كه بیرۆكراتی و ناسه‌قامگیری ئه‌منی به‌رده‌وام به‌ربه‌ستی گه‌وره بون له به‌رده‌م هاتنی كۆمپانیاكانیا جیهانییه‌كانی وه‌به‌رهێنان بۆ عێراق له‌ناویانشیاندا كۆمپانیا هۆڵه‌نداییه‌كان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، وڵات له ئێستادا جۆرێك له سه‌قامگیری و هۆشیاری سیاسی له‌باره‌ی پێویستی كاراكردنی چوارچێوه‌كانی گه‌نده‌ڵی و كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكانی وه‌به‌رهێنان و كۆتاییهێنان به‌و گرفتانه‌ی ئابورییان خستوه‌ته گێژاوه‌وه؛ تێدا هاتوه‌ته ئاراوه.
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه 7ـی حوزه‌یرانی 2021 ئه‌ندامه‌كه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن له میانه‌ی پێشوازیكردنی له به‌ڕێز ریشیل رینتینار، باڵیۆزی هۆڵه‌ندا و وه‌فدێكی یاوه‌ری له نوسینگه‌ی خۆی، جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له واده‌ی دیاریكراوی خۆی له 10ـی تشرینی ئه‌مساڵ و پشتیوانی نێونه‌ته‌وه‌یی و وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه كرده‌وه.
له‌و دیداره‌دا كه‌عبی بانگهێشتی ئه‌وه‌ی كرد دۆخی وه‌به‌رهێنان له رێگه‌ی لابردنی ئاسته‌نگه‌كان و هه‌ڵگرتنی رێكاره ئاڵۆزه‌كان باشبكرێت و هه‌مو ئاسانكارییه‌ك بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران به‌تایبه‌ت بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانی هۆڵه‌ندی بكرێت، داواشیكرد لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاو و هۆڕه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ هاوتا هۆڵه‌ندییه‌كه‌یدا هه‌ماهه‌نگی بكات به مه‌به‌ستی سودوه‌رگرتن له ئه‌زمونی ئه‌وان وه‌ك دوه‌م گه‌وره سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان له جیهاندا؛ له‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به دروستكردنی به‌نداو و دۆسیه‌ی ئاو و كشتوكاڵه‌وه هه‌یه.
هه‌رچی له به‌ڕێز رینتیار_یشبو سوربونی ئه‌مستردامی له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی فراوانتر كرده‌وه به مه‌به‌ستی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه ئابوریی و بازرگانییه‌كان له‌گه‌ڵ عێراقدا، هه‌روه‌ها به‌شداربونی وڵاته‌كه‌ی له په‌له‌كردن بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان و بونیادنانی ئه‌و توانا ئه‌منیانه‌ی كه وڵاتی دۆست (عێراق) پێویستی پێیه‌تی، هاوڕا له‌گه‌ڵ پشتیوانیكردن له كاری رێكخراوه مرۆییه‌كان له‌و دۆسیانه‌ی په‌یوه‌ندی به كۆچی ئاواره‌كان و دانانی ئه‌و یاسایانه‌وه هه‌یه كه بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ فه‌راهه‌م ده‌كات.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
نوسینگه‌ی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن
٢٠٢١/٦/٧