سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی کەنەدا دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە پێشوازی کرد لەبەرێز ئورلیک شانون باڵیۆزی کەنەدا.
لە دیدارەکە گفتوگۆ سەبارەت بە دواپێشهاتەکانی وڵات و هەڵبژاردنی پێشوەختەی داهاتوو کرا لەگەڵ گرنگی رەخساندنی کەشێکی لەبار بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێک کە گوزارشت لە ئیرادەی هاوڵاتیان و خواستەکانیان بکات لە دیاریکردنی نوێنەرەکانیان، هەروەها گرنگی چاودێری نێودەوڵەتی و رۆڵی نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق ( یونامی) لە چاودێری کردنی هەڵبژاردنەکە بۆ زامنکردنی بەشدارییەکی بەرفراوان.
هەر لە دیدارەکە باس لە دۆسیەی ئاوارەکان کرا و تەئکید کرایەوە لە گرنگی هەوڵی زیاتری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ گەڕانەوەی سەقامگیری و بەرێزیان ئەو هەوڵانەی بەرز نرخاند.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
8 حوزەیران 2021