له میانه‌ی دیداری له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری به‌شداری ژنان له هه‌ڵبژاردنه‌كان.. كه‌عبی داوا له ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌كات ده‌ستبگرن به‌سه‌ر ئه‌و سایت و په‌یجانه‌ی سوكایه‌تی به ژنی كاندید ده‌كه‌ن و سزای ئه‌وانه بده‌ن درۆ هه‌ڵده‌به‌ستن و پڕوپاگه‌نده ده‌كه‌ن
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8ـی حوزه‌یرانی 2021، به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران چاوی كه‌وت به ئه‌ندامانی ئه‌و لیژنه باڵایه‌ی سه‌رپه‌رشتی به‌شداری ژنان ده‌كات له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
لیژنه‌كه‌ی پێكهاتبون له (د.یوسرا كه‌ریم موشریف، سه‌رپه‌رشتیاری كاری لیژنه‌كه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی سه‌رپێخستنی ژنان، د. ئه‌حلام جابری، سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كات، د. مارلین عوێش، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئه‌میندارانی تۆڕی میدیای عێراقی، خاتو ئاڤا فایه‌ق، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان، دینار زۆربا/ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ ژنان له عێراق UN WOMEN)؛ خاتو مه‌یسون ده‌مه‌لۆجی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ژنانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌و دیداره‌دا ئاماده‌یی هه‌بو، كه تێیدا تاوتوێی نه‌خشه‌ی كاری لیژنه‌كه كرا له قۆناغی داهاتو و ئه‌و رۆڵه‌ی بۆ پته‌وكردنی مافی سیاسی ژن ده‌یگێڕێت هاوڕا له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنی پشتیوانی و كۆمه‌كی و راوێژی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
له دیداره‌كه‌دا كه‌عبی داوایكرد ژنان بخرێنه سه‌رپێ و پشتیوانی بكرێن له هه‌ڵبژاردنی داهاتو به‌وشێوه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ بون و پێگه‌یان له كۆمه‌ڵگادا ده‌گونجێت، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، كه بایه‌خدان به ژنان له‌م قۆناغه‌دا زۆر گرنگه‌و هانده‌ر ده‌بێت بۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت به‌هۆی ئه‌و رێژه‌ی زۆره‌ی ژنان كه كۆمه‌ڵگای عێراقی پێكدێنن و رێژه‌كه ده‌گاته 50%.
ته‌ئكیدی له‌وه‌شكرده‌وه، كه لیژنه‌كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌وه نه‌خشه‌یه‌كی ستراتیژی بۆ پشتیوانی له ژنان له هه‌ڵبژاردنی داهاتو دابنێت و بیانپارێزێت له هه‌ر ره‌فتارێكی نایاسایی، كه ببێته هۆی دورخستنه‌وه‌یان له به‌شداری پرۆسه‌كه.
جێگری یه‌كه‌م داواشیكرد ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان و تۆڕی راگه‌یاندنی عێراقی و كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ستبگرن به سه‌ر ئه‌و سایت و په‌یجانه‌ی كه سوكایه‌تی به ژنی كاندید‌و بونی ده‌كه‌ن له قۆناغی داهاتو، وه له پێناو پاراستنی ره‌وشی دیموكراتی ئه‌وانه‌ی به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی به ژنه كاندیده‌كانه‌وه هه‌یه، هه‌رچی سزای یاسایی هه‌یه ده‌رهه‌ق به‌وانه پیاده‌بكرێت درۆ هه‌ڵده‌به‌ستن و پڕوپاگه‌نده بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای سه‌رپه‌رشتیاری به‌شداری ژنان و سه‌رپێخستنی سیاسی ژنان له هه‌ڵبژاردنی داهاتو له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه باسیان له میكانیزمی كاركردنی لیژنه‌كه‌یان و ئه‌و نه‌خشه‌ی خستویانه‌ڕو بۆ چه‌ند مانگی داهاتو كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی روبه‌ڕویان ده‌بێته‌وه، هاوكات رۆڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و گرنگیدانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان بۆ پشتیوانی له ژنان به مه‌به‌ستی به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته به‌رز نرخاند.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن
٢٠٢١/٦/٨