دوای تانه‌ی حكومه‌ت سه‌باره‌ت به بڕگه‌ی پترۆدۆلار له بودجه‌دا.. كه‌عبی سه‌رسوڕمانی خۆی له‌و تانه‌یه ده‌رده‌بڕێت و ته‌ئكید ده‌كاته‌وه: مه‌به‌ست له جێگیركردنی ئه‌و به‌نده پشتیوانی له پارێزگا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی نه‌وت یاخود غازه به تابتوانن پشتیوانی پرۆژه‌و خزمه‌تگوزارییه پێویسته‌كانیان بكه‌ن بۆ هاوڵاتیان
کەعبی: واباشتر بو وه‌زیری نه‌وت به وه‌فا بێت بۆ پارێزگای به‌سره‌و به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی سه‌رنجی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بچه‌سپاندایه كه سه‌باره‌ت به بڕگه‌ی تایبه‌ت به پترۆدۆلار كرابون
به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌باره‌ت له یه‌كێك له‌و تانانه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه خراوه‌ته به‌رده‌م دادگای فیدراڵی سه‌باره‌ت به یاسای بودجه‌ی گشتی فیدراڵی ژماره 23ی ساڵی 2021 سه‌رسوڕمانی خۆی نیشاندا به تایبه‌ت ئه‌و تانه‌یه‌ی له ده‌قی ماده‌ی (2- هه‌مین-8) دراوه.
كه‌عبی له ده‌قی به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9ـی حوزه‌یرانی 2021 بڵاویكردوه‌ته‌وه ده‌ڵێت:
یه‌كێك له‌و تانانه‌ی كه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه خراوه‌ته به‌رده‌م دادگای فیدراڵی سه‌باره‌ت به یاسا گشتی بودجه ژماره 23ی ساڵی 2021، به‌تایبه‌ت تانه‌دان له ده‌قی ماده‌ی (2هه‌مین -8) بوه‌ته جێی سه‌رسوڕمانیمان، ئه‌و ماده‌یه دامه‌زراندنی سندوقی پترۆدۆلار له سه‌رجه‌م پارێزگا وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانی نه‌وتی خاو، یاخود دوباره یاخود غاز له خۆده‌گرێت و له‌لایه‌ن پارێزگای به‌ڕێزی په‌یوه‌ندیدار به‌ڕێوه‌ده‌برێت و مانگانه له زیاده‌ی جیاوازی ئه‌و نرخه‌ی ده‌ستده‌كه‌وێت له‌سه‌روی نرخی جێگیركراوه‌وه ده‌ستده‌كه‌وێت؛ كۆمه‌ك ده‌كرێت.
ئه‌وه‌شی وتوه، تێخزاندنی ئه‌و ده‌قه یاساییه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه به‌و مه‌به‌سته بوه پشتیوانی له پارێزگا وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانی نه‌وت بكرێت یاخود غاز بكرێت به‌وپێیه‌ی سه‌رچاوه‌ی بنه‌ڕه‌تی كۆمه‌كیكردنی بودجه‌ی دارایی ده‌وڵه‌تن، به‌تایبه‌ت كه ئه‌و نه‌وته‌ی له پارێزگای به‌سره‌ی ئازیزمانه‌وه هه‌نارده ده‌كرێت و به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر كۆمه‌ككردنی پێویستی پرۆژه‌كانی ژێرخان و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه پێویسته‌كان بۆ ئه‌و پارێزگایانه.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، حكومه‌ت مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه تانه بدات و ئه‌و مافه به‌پێی ده‌ستور پیاده‌بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌ڕسوڕمانیه ئه‌وه‌یه؛ وه‌زیری نه‌وت و وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كه لایه‌نی په‌یوه‌ندیداره، خه‌ڵكی به‌سره‌یه كه هه‌نارده‌كه‌رو به‌رهه‌مهێنه‌ری یه‌كه‌می نه‌وتی عێراقه، بۆیه واباشترین بو بۆ ئه‌و وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ ئه‌و پارێزگایه، به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی سه‌رنجه‌كانی خۆی له‌سه‌ر هه‌ڵه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌مه‌ڕ تێخزاندنی ئه‌و جۆره له‌تانه بچه‌سپاندایه له چوارچێوه‌ی تانه‌كانی حكومه‌ت له یاسای بودجه، كه دوره له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌وه.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن
٢٠٢١/٦/٩