لیژنه‌ی كشتوكاڵ میوانداری وه‌زیری كشتوكاڵ و نوێنه‌رانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی و بازرگانی بۆ سه‌رفكردنی شایسته داراییه‌كانی جوتیاران وزیانلێكهوتوانی لافاو و مرداربوونه‌وه‌ی ماسی
رۆژی پێنجشه‌ممه 3/6/2021 لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاو و زۆنگاوه‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌و ئاماده‌بوونی ئه‌ندامه‌كانی میوانداری وه‌زیری كشتوكاڵ به‌ڕێز موحه‌ممه‌د ئه‌لخه‌فاجی شاندهیاوهرهكهی و به‌ڕێوبه‌ری گشتی كۆمپانیای بازرگانی دانه‌وێڵه له‌وه‌زاره‌تی بازرگانی ونوێنه‌ری فه‌رمانگه‌ی بوجه له وه‌زاره‌تی دارایی بۆتاووتوێكردنی ئه‌وبابه‌تانه‌ی لهخشتهكاری میواندارییه‌كه‌دا هاتبوو
له‌میانه‌ی میواندارییه‌كه‌دا كه‌له هۆڵی ده‌ستووری بینای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێوه‌چوو به‌ئاماده‌بوونی چه‌ند په‌رله‌مانتارێك تاووتوێی بابه‌تی سه‌رفنه‌كردنی شایسته‌داراییه‌كانی ئه‌و جوتیارانه‌ی تۆ‌و به‌روبومی كشتوكاڵی ئه‌م ساڵ 2020-2021یان داوه به‌حكومه‌ت و هی ساڵانی پێشووش جگه‌له‌وه‌ش بابه‌تی سه‌رفنه‌كردنی پاره‌ی به‌روبومی جۆ ی جوتیارانی پارێزگای نه‌ینه‌وا هی ساڵی 2014
هه‌روه‌ها لهمیواندارییهكهدا بابه‌تی قه‌ره‌بوونه‌كردنه‌وه‌ی جوتیارانی زیانلێكه‌وتوو به‌هۆی لافاو و مرداربوونه‌وه‌ی ماسی و چه‌ڵتوك و سوتاندنی زه‌ویه‌كانیان جگه‌له‌وه‌ش بابه‌تی زیاده‌ڕه‌وی له‌سه‌ر ئه‌وزه‌وییانه‌ی ئاژه‌ڵ و مه‌ڕوماڵاتی تیا به‌خێوده‌كرێت خراوه‌ته وه‌به‌رهێنانه‌وه لهشوانكارهیان قه‌ده‌غه‌كردووه ئاژهڵهكانیانی تیا بله‌وه‌ڕێنن
له‌دانیشتنه‌كه‌دا پلانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی بازرگانی وكشتوكاڵ بۆ دروستكردنی كۆگای نوێ و مۆدێرن بۆ هه‌ڵگرتنی دانه‌وێڵه و تۆ‌و هه‌روه‌ها بتوانرێت به‌روبومه‌كان بهدهرلهپلانی كشتوكاڵی ئه‌مساڵ وه‌ربگیرێت به‌هۆی ئەوەی بەرهەمی ناوخۆی خودبژێوی پێویست لە پلانەکەدا ناهێنێتە ئاراوە
سه‌رۆكی لیژنه‌كه وتی لیژنه‌كه توشی سه‌رسوڕمان بووه له فهراههمنهكردنی بڕیاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی جوتیاران له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه هه‌رچه‌نده لهناوخهرجییه سیادییه‌كانی یاسای بوجه‌ی ئیتحادی گشتی ساڵی 2021 دا جێیكراوه‌ته‌وه وئاماژهیدا به‌وه‌ی لیژنه‌كه ده‌بێت ئاگاداری هه‌موو هه‌نگاوێكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵبێت تا بتوانێت رۆڵی یاسایی وچاودێری خۆی ببینێت
په‌رله‌مانتار سه‌لام ئه‌لشمه‌ری وتی پێویسته وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ پێش ماوه‌یه‌ك لیژنه‌كه‌مان ئاگادار بكاته‌وه به‌نوسراوی فه‌رمی بۆ هه‌رهه‌نگاوێك بینێت تا پاڵپشتیان بكه‌ین بۆدۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆهه‌ر كێشه‌یه‌ك كه‌دێته به‌رده‌میان وتیشی لیژنه‌كه‌مان هیچ شتێك ده‌رباره‌ی كاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ نازانێت
هه‌روه‌ها ئه‌لشمه‌ری كاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی به‌رزنرخاند له‌وه‌ستاندنی هاورده‌كردنی ماده‌ی DAP (په‌یینی ئۆرگانیكی )وپشت به‌پیشه‌سازی ناوخۆیی ببه‌ستن له‌رێی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی ودووپاتی كرده‌وه ده‌بێت شاهیستهداراییهكانی جوتیاران له‌نزیكترین كاتدا سه‌رفبكرێت وتیشی دواكه‌وتنی سهرفكردنهكهش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆكهمتهرخهمی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی به‌رپرسن له‌و دۆسیه‌یه ئه‌وانیش وهزارهتكانی كشتوكاڵ و بازرگانی ودارایین روونیشیكرده‌وه ده‌بێت چاره‌سه‌ری ئهودۆسیهیه بكرێت وكۆتایی پێبێت تا شایستهداراییهكانیان بۆ سه‌رفبكرێت وتیشی ئهوكۆمپانیایانی به‌رپرسن له‌كڕینی به‌روبومه كشتوكاڵییه‌كان توانای عه‌مباركردنی 500 هه‌زار تۆنی هه‌بووه ئێستاش به‌رزبۆته‌وه بۆ 5 ملیۆن تۆن
ئه‌ندامانی لیژنه‌كه لای خۆیانه‌وه به‌گرنگیان زانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ پلانی كاره‌كانیان بخه‌نه روو تا بتوانن سه‌ركه‌وتووترین چاره‌سه‌ری بۆبدۆزنه‌وه و نیگه‌ران بوون له‌دواكه‌وتنی سه‌رفكردنی شایسته داراییه‌كانی جوتیاران هه‌رچه‌نده له‌نێو خه‌رجییه‌كانی بودجه‌ی ساڵی 2021 دا كه‌زیاتر له دوو تریلون دیناره و پێنج ملیار دیناریش بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووانی مرداربوونه‌وه‌ی ماسی وتیشیان ناهه‌قی كراوه به‌رامبه‌ر وه‌رنه‌گرتنی به‌روبومه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی پلانی كشتوكاڵی .
لای خۆیه‌وه وه‌زیری كشتوكاڵ به‌ڕێز موحه‌ممه‌د ئه‌لخه‌فاجی وتی بابه‌تی سه‌رفكردنی شایسته داراییه‌كانی جوتیاران و زیانلێكه‌وتوان به‌دواداچوونی بۆدهكهموتیشی ده‌كرێت وه‌ك گوژمه‌ی یه‌كه‌م له‌ڕێی پێدانی پێشینه‌وه بێت
به‌ڕێز وه‌زیر ئاماژه‌یدا به هاوكاری وه‌زاره‌ت ولیژنهكه له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان و ئه‌م میواندارییهش چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان ده‌كات
وتیشی یاسای له‌وه‌ڕگاكان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیدایه خودی خۆشی بڕیاری ئه‌وه‌ی ده‌ركردووه كه‌نابێت وه‌به‌رهێنان له‌سه‌ر زه‌وی كه‌متر له (300) دۆنم بكرێت تا كه‌رتی سامانی ئاژه‌ڵان به‌رزبێته‌وه هه‌روه‌ها وتیشی گرێبه‌ست و زیاده‌ڕه‌وی هه‌یه و نوسراو بۆ پارێزگاكان ده‌كات و بابه‌تی له‌وه‌ڕگاكان ده‌وروژێنێت تایارمه‌تی فه‌رمانگه‌كانیان بده‌ن له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی زیاده‌ڕه‌وی هه‌روه‌ها وتی ناردومانه به‌دوای وه‌به‌رهێنه‌رێك له‌هه‌رێمی كوردستان پاش بینینی كارێكی له‌بواری كڕینی دانه‌وێڵه ودروستكردنی سایلۆ كه‌توانای عه‌مباركردنی ده‌گاته (1) ملیۆن تۆن.
لای خۆیانه‌وه كادیری پێشكه‌وتووی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ شایسته‌داراییه‌كانی جوتیاران بۆ ساڵی 2020 له‌هه‌فته‌ی داهاتوو سهرفبكهنداوایان له‌وه‌زاره‌تی دارایی كردووه زوو چاره‌سه‌ری ئه‌و بابه‌ته بكرێت و شایسته دارایی 2021 یش بدرێت ، كۆمپانیای نه‌هره‌ین كۆمپانیایه‌كی سه‌ربه‌وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی كه‌رتێكی تێكه‌ڵه و 51% ی حكومه‌ته و 49% ی تێكه‌ڵه وله‌ئێستادا پێویستیان به 126 ملیار دیناره بۆ سه‌رفكردنی شایسته‌داراییه‌كانی جوتیاران ، ئاماژه‌یان دا به سهرفكردنیشی ئه‌گه‌ر بڕی 80 ملیار دیناری بۆته‌رخان بكرێت
شاندی وه‌زاره‌تی بازرگان‌یش لای خۆیه‌وه وتی (5ملیۆن )تۆن گه‌نمیان كڕیوه ئه‌مه‌ش ده‌سكه‌وته بۆ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ وسه‌رچاوه‌كانی ئاو و بازرگانی و لیژنه‌ی كشتوكاڵی په‌رله‌مان ، هه‌ندێ تێبینی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی كڕینی كه به‌شێوه‌یه‌كی چڕتاووتوێ ده‌كرێت بۆئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی نمونه‌یی بێت ، ئاماژه‌یان دا ئه‌مساڵ 2021 ( 26 ) هه‌زار تۆن چه‌ڵتوكیان كڕیوه وتیشیان به‌داخن چونكه له‌مه‌ودوا ئاستی كڕینی چه‌ڵتوك كه‌مده‌بێته‌وه چونكه وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاو ناهێڵێت جوتیاره‌كان ی پارێزگای واسیت بیچێنن
لای خۆیانه‌وه وه‌زاره‌تی دارایی به‌پێویستی زانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ نوسراوێك بكات بۆ سه‌رفكردنی شایسته‌داراییه‌كانی له خهرجیهحاكمیهكانی بودجه‌ی ساڵی 2021 دا جێیكراوه‌ته‌وه ئاماده‌شن هاوكاری ته‌واویان بكه‌ن بۆدۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی پرسی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كان وهۆی دواكهوتنیشیان گه‌ڕانه‌وه بۆ پشتیوانی دارایی چونكه 95% ی پشت به‌داهاتی نه‌وت ت و دانانی له‌بانكی ناوه‌ندی عیراقی و دوای ئه‌وه پاره‌كه به‌رده‌درێت
لیژنه‌كه‌ش بریاریاندا نوسراو بۆهه‌ریه‌ك له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی تا په‌له‌بكه‌ن له‌پرۆسه‌ی پێدانی شایسته‌داراییه‌كانی جوتیاران و زیانلێكهوتووان.
هه‌روه‌ها لیژنه‌كه بڕیاریدا كه كۆڕێكی تایبه‌ت سازبكات میوانداری سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیره‌كانی كشتوكاڵ وسه‌رچاوه‌كانی ئاوی تیا بكات وچۆن بتوانن به‌روبومه كشتوكاڵییه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی پلانی كشتوكاڵی وه‌ربگیرێت هه‌روه‌ها شاندێكی په‌رله‌مانی پێكبهێنرێت بۆ ئاگاداربوون له‌كاره‌كانی كۆمپانیای عیراقی بۆ كڕینی دانه‌وێڵه
ئاماژه‌شیاندا به وه‌ی له‌ماوه‌ی ده رۆژدابابهتی سه‌رفكردنی شایسته داراییه‌كانی جوتیاران به‌هاوكاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن
3/6/2021