سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە میری کوەیت و جێنشینی دەکات بەبۆنەی کۆچی دوایی شێخ مەنسور ئەحمەد جابر سوباح

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەکشەممە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ شێخ نەوافەئەحمەد جابر سوباح میری کوەت و شێخ مشعەل ئەحمەد جابر سوباح جێنشینی میری کوەت ئەنجامدا و سەرەخۆشی لێکردن بە بۆنەی خەمناکی کۆچی دوایی شێخ مەنسور ئەحمەد جابر مبارەک سوباح و لەخوای گەورە داواکار بوو بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی خۆی شادی بکات و سەبوری کەسوکاری بدات.
میری کوەیت و جێنشینی سوپاسی دەوڵەتی کوەیتیان نیشاندا بۆ ئەو پەیوەندیە تەلەفۆنییە بەمەبەستی سەرەخۆشی.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
13 حوزەیران 2021